هه‌ندێك كه‌س وه‌ك خواردنی رۆح ده‌یبێنێت هه‌ندێكیش به ئاوزه‌نگی شه‌یتانی داده‌نێن، به‌ڵام به‌گشتی زۆرینه كۆكن له‌سه‌ر كاریگه‌ری مۆسیقا‌و راكێشانی مرۆڤ به‌لای خۆیدا له‌كاتی دڵخۆشی‌و خه‌م‌و چه‌ندین دۆخی تردا... ئه‌مه‌ش لیستی كۆمه‌ڵێك له‌و جۆره فیلمانه‌ن كه‌كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌روون هه‌یه: Walk the Line ئه‌م فیلمه دراما‌و میوزیكه و چیرۆكی ژیانی گۆرانیبێژی میوزیكی كانتری به‌ناوبانگ (جۆنی كاشه)ه، باس له ژیانه ئاڵۆز‌و تێك ئاڵاوه‌كه‌ی ده‌كات كه له سه‌ره‌تای گه‌وره‌بوونی له ئاركنساس به‌هۆی مردنی براكه‌ی تووشی ئاڵوده‌بوون‌و خه‌مۆكی ده‌بێت‌و دواتر كۆمپانیایه‌كی میوزیك به‌ناوی (sunRecord) له‌خۆی ده‌گرێت پاڵپشتی ده‌كات، له پاشاندا خۆشه‌ویستی دووه‌می ده‌ناسێت‌و هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی‌و وازهێنانی له مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێت. پاشان پێكه‌وه چه‌ند كۆنسێرتێكی میوزیكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن تاكو جۆنی له یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر داوای هاوسه‌رگیری له جۆن ده‌كات. فیلمه‌كه له پاڵه‌وانێتی (خواكین فینیكس) و(ریس ویزه‌رسۆن)و ساڵی 2005 به‌رهه‌م هێنراوه‌و بڕی 185 ملیۆن دۆلار قازانجی هه‌بوو. پێنج جار پاڵێورا بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار له نێوانیاندا (ریس) خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری به‌ده‌ست هێنا. School of rock له‌گه‌ڵ ئه‌و شكسته‌ی كه دوای «دیوی» كه‌وتووه وه‌ك گۆرانی بێژ‌و گیتار ژه‌نی میوزیكی رۆكی یه‌كێك له گروپه خۆماڵیه‌كان، به‌ڵام ژیان پڕه له چه‌ندین چانس بۆیه هه‌لێكی كاركردن وه‌ك مامۆستا ده‌قۆزێته‌وه‌و توانای قوتابیه‌كانی به‌كاردێنێت‌و راهێنانیان پێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له یه‌كێك له پێشبڕكێكاندا بكه‌ن به‌ناوی « battle of bands» كه باشترین گروپه میوزیكیه‌كانی رۆك تێیدایه به‌شداره، بۆیه ئایا ده‌گه‌ن به ئامانجه‌كه‌یان؟ once له‌وانه‌یه ئه‌م فیلمه یه‌كێك بێت له باشترین فیلمه‌كانی نێو لیستی فیلمه میوزیكییه‌كان، فیلمێكی ئێرله‌ندی به‌ناوبانگی ساده‌و درشته، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر شه‌یدای بێت. فیلمه‌كه له چه‌ند شوێنێكی زۆری جیاوازدا وێنه نه‌گیراوه، گفتوگۆی زۆر لاوه‌كی بێزاركه‌ری تێدا نییه، ره‌خنه‌یه‌كی وای لێنه‌گیرا به‌ڵام ئه‌و كه‌شه رۆمانسیه ناوازه‌یه‌ی (گلین هانسارد) و (مارگیتا ئه‌رگلۆڤا)ی هاورێی دروستیان كردبوو، هه‌موو ئه‌و ناوه‌رۆكانه‌ت بیر ده‌باته‌وه، كه كاتێك (گلین) به گیتاره‌كه‌ی میوزیك ده‌ژه‌نێت بۆ خه‌ڵك تا چه‌ند دراوێكی ئاسنی بۆ دابنێن به‌ڵام خه‌ڵك گرنگی نادات به میوزیك ژه‌نینه‌كه‌ی، تا (مارگیتا) دێت‌و پێیده‌ڵێت سه‌رسامه به گۆرانی وتنی ، په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوانیان دروست ده‌بێت كه ته‌نها ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌خایه‌نێت به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كی زۆر له ژیانی ئه‌م دوو گه‌نجه دروست ده‌كات. فیلمه‌كه ساڵی 2007 به ته‌نها له ماوه‌ی 17 رۆژدا به‌بڕه پاره‌یه‌ك كه له 150 هه‌زار دۆلار زیاتر نه‌بوو به‌رهه‌مهێنراوه، به‌ڵام قازانجه‌كه‌ی گه‌یشته 23 ملیۆن دۆلار هه‌ردوو ئه‌كته‌ر( گلین‌و مارگیتا) خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین گۆرانیان به‌ده‌ستهێنا به ناوی (Falling Slowly). Crazy Heart دێڕێك گۆرانی گروپی میوزیكی به‌ناوبانگ «above and beyond « هه‌یه به‌ناوی (Another chance) كه به دێڕێك ده‌ست پێده‌كات كورتكراوه‌ی ئه‌م فلیمه‌یه (هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ته‌نها چانسێكی تره) چانسێكی تر بۆئه‌وه‌ی (جێف بریدجز) وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی میوزیكی كانتری بگه‌ڕێته‌وه بۆ دره‌وشاوه‌ییه‌كه‌ی جارانی له‌دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك دیار نامێنێت‌و دوور ده‌كه‌وێته‌وه له میوزیك و ئاهه‌نگه گه‌وره‌كان‌و به‌رده‌وام له وێران كردنی خۆی و ئه‌و به‌هره‌یه‌یدایه تاكو رۆژنامه‌نووسێكی مه‌یدانی ده‌ناسێت به‌ناوی (ماگی گلینهال) كه ڕێگای تاریكی ژیانی بۆ رووناك ده‌كاته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ژیانی پێشووی ده‌خاته به‌رده‌می كه خه‌ریكه له‌ناوی ده‌بات یاخوود بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر‌و كه‌سه نزیكه‌كانی فیلمه‌كه ئه‌مریكییه‌و، ساڵی 2009 به‌رهه‌م هێنراوه‌و بۆ سێ خه‌ڵاتی ئۆسكار پاڵێورا‌و دوانی برده‌وه ئه‌وانیش وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر بۆ جێف بریدجز‌و، خه‌ڵاتی باشترین گۆرانی به‌ناوی (The weary king). Burlesque هه‌وڵ‌و به‌رده‌وام بوون‌و باوه‌ڕ‌و به‌هره‌و هه‌موو ئه‌مانه یارمه‌تی ده‌رن له‌سه‌ركه‌وتندا به‌ڵام هه‌ندێك جار به‌ختیش دێته نێو هاوكێشه‌كه‌وه، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ (كریستینا ئه‌گیلێرا) روویدا، كاتێك شارۆچكه‌كه‌ی خۆی جێهێشت‌و چوو بۆ لۆس ئه‌نجلۆس بۆ به‌ده‌ست هێنانی چانسی كاركردن وه‌ك گۆرانی بێژێك، تووشی چه‌ندین قورسایی دێت تا وه‌ك گارسۆنێك له یانه‌یه‌ك كار ده‌كات پاشان چانسی ئه‌وه‌ی بۆ دێته پێش كه وه‌ك گۆرانبێژی سه‌ره‌كی له جێی(كریستین بێڵ) كار بكات. به‌ڵام قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌یه‌و خه‌یاڵه‌كانی ئه‌گیلێرا له‌وانه‌یه ببێته هۆی له‌ناوچوونی شوێنه‌كه و خه‌ونه‌كانی ئه‌ویش وه‌ك گۆرانبیژێك له ساڵی 2010 ئه‌م فیلمه به‌رهه‌م هێنراو بڕی 55 ملیۆن دۆلاری تێچوو و 89 میلۆن دۆلار قازانجی هه‌بوو خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆبی باشترین گۆرانی برده‌وه به‌ناونیشانی You Havent seen the Last of me. Les miserables چه‌ندین ساڵه زۆر كه‌س هه‌وڵ ده‌دات ناوازه‌ی (فیكتۆر هۆگۆ) (بوئسائ) بكات به فیلم له‌دوای سه‌ركه‌وتنی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی. له سه‌ره‌تای 2011 ده‌ستگرا به‌كاركردن له فیلمه‌كه‌دا‌و تۆم هۆپه‌ر له‌دوای ئه‌و ئه‌زموونه ناوازه‌یه‌ی له فیلمی The king speech دا به‌ده‌ستی هێنا‌و بووه هۆی به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ده‌رهێنه‌ر، وه‌ك باشترین ده‌رهێنه‌ر بۆ ئه‌م فیلمه‌ش هه‌ڵبژێردرا، له ساڵی 2012ه‌دا له دوای ته‌واو پێكهاتنی تیمی فیلمه‌كه ده‌ستیان كرد به وێنه گرتن، ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان پێك هاتبوون له «هیوجاكمان» و «راسڵ كرۆ» و هه‌روه‌ها براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین رۆڵ له فیلمه‌كه‌دا ئه‌ویش «ئان هاسه‌وه‌ی» بوو. فیلمه‌كه له دیسه‌مبه‌ری 2012ه‌دا نمایشكرا نزیكه‌ی 440 ملیۆن دۆلار قازانجی به‌ده‌ستهێنا. Whiplash ئێمه ئێستا باس له یه‌كێك له سه‌مه‌ره‌كانی 2014 ده‌كه‌ین، ئه‌م فیلمه خاوه‌نی سێ خه‌ڵاتی ئۆسكاره‌و له نوسین‌وده‌رهێنانی «دامیان شازیل»ه كه له ئێستادا فیلمێكی ناوازه‌ی تری هه‌یه به‌ناوی» « la la land» له پاڵه‌وانیه‌تی ئێما ستۆن‌و «رایان جۆسلینگه» چانسی چه‌ند پاڵاوتنێكی هه‌یه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار». ئه‌م فیلمه هه‌ردوو ئه‌كته‌ر «مایلز ته‌یلور»و «جۆناسان سیمینز»ی له ڕۆڵی هه‌رزه‌كار‌و سه‌ره‌تاییه‌وه برده ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی ئێستا، ئه‌گه‌ر سه‌یری فیلمی «wardogs»ی «مایلز تیله‌ر» بكه‌ن كه له‌مساڵدا به‌رهه‌مهێنراوه هه‌روه‌ها سه‌یری ئه‌م فیلمه بكه‌ن له‌و جییاوازییه تێده‌گه‌ن. فیلمه‌كه چه‌ندین بابه‌تی جییاواز تاوتوێ ده‌كات وه‌ك سه‌ركه‌وتن‌و شكست كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ته‌نها له ده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌یدایه، چه‌ندین پرسیاریش ده‌خاته روو وه‌ك: له‌كاتی جێبه‌جێكردنی كارێكدا چۆن ئاستی راستیی خۆت بزانیت؟ ئایا پاڵه‌په‌ستۆ‌و فشار‌و بوونی مامۆستایه‌ك خولیای ناوه‌ڕۆك‌و ورده‌كارییه‌كان بێت یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به ته‌واوی؟ له‌كۆتایی فیلمه‌كه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ست دكه‌وێت. فیلمه‌كه له ئۆكتۆبه‌ری 2014 به بودجه‌یه‌كی كه‌م كه بڕی 3ملیۆن دۆلار بوو به‌رهه‌مهێنرا‌و شازیل‌و تیمه‌كه‌ی توانیان قازانجه‌كه‌ی بگه‌یه‌ننه 49ملیۆن دۆلار ، جگه له خه‌لاتی گۆڵدن گلۆب‌و سێ خه‌ڵاتی بافتا كه هاوشێوه به‌ریتانیه‌كه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاره. Sing street له‌دوای كۆتایی هاتنی ناوازه‌ی «begin again» جۆن كارنی ویستی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی ئێرله‌ندای ئارام‌و پوخته‌كردنه‌وه‌ی چیرۆكیكی نوێ كه یه‌كێك له یادگارییه‌كانی سه‌رده‌می گه‌نجییه‌تی‌و سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا، «فردیا واڵش» قوتابیه‌كی بچوكه‌و به‌هره‌یه‌كی په‌ره‌سه‌ندووی له گۆرانی وتندا هه‌یه كاتێك «لوسی پۆوینتۆن» وه‌ك مۆدێلێك ده‌ناسێت، داوای لێده‌كات له‌گه‌ڵ گروپه میوزیكیه‌كه‌ی له یه‌كێك له كلیپه‌كانیدا ده‌ربكه‌وێت، ئه‌م درۆیه بووه هۆی ئه‌وه‌ی گروپێكی میوزیكی تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌و دروست بكات، كه بووه هاوكارییه‌ك بۆ چه‌ندین گه‌نجی وه‌ك خۆی كه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خیزانی تایبه‌ت‌وقورسیان هه‌بوو میوزیك بووه یارمه‌تییه‌ك بۆیان. فیلمه‌كه له ئه‌پریلی پیشوودا نمایشكرا پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆب وه‌ك باشترین فیلمی میوزیكی‌و كۆمیدیا>
خاك-ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure