29/4/2017 11:01 PM

چالاکیەک لە ڕۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێتەنەریدا


رۆژی ٢٩ی ٤ کە رۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێتەنەرییه‌ چالاکیەک لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی ئەنجامدرا  لەلایەن پزیشکانی سەندیکای پزیشکانی ڤێتەنەری و خوێندکارانی ڤێتەنەری زانکۆی سلێمانی، دکتۆرە لاڤین عەبدوول وەهاب کە ڕێکخەری چالاکیەکە بوو لە لێدوانێکی دا بۆ خاك وتی: ساڵانێکە ئەم یادە دەکرێتەوە بەڵام بەرداوام لە ناو زانکۆ دا کراوەتەوە و تەنها خوێندکارانی بەشی ڤێتەنەری توانیویانە ئەم یادا ببینین و ئاگادار بن، ئیمە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ویستمان ئەم یادە بهێنینە دەرەوەی زانکۆ و بیگوازینەوە بۆ ناو خەڵک، بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی ئەرکەکانی پزیشکی ڤێتەنەری و  ناساندنی بە کۆمەڵگا و زیادبوونی هۆشیاری دەربارەی چۆنیەتی بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی و مامەڵە کردن لەگەڵیان و ئاگادار بوونی بارودۆخی تەندروستیان بۆ بەخێوکەرانیان، وە چەند بڕگەیەکی تریشمان هەبوو وەکو هاندان بۆ بەکار هێنانی بەرهەمی خۆماڵی زیاتر وەک لە بەرهەمە دەرەکیەکان،لە کۆتای وتەکەی دا د.لاڤین ئاماژەی بەوەدا کە رۆڵی گرنگ و سەرەکی لە بەڕێوەچونی چالاکیەکەیاندا خوێندکارانی ڤێتەنەری زانکۆی سلێمانی بوون و لایەنە بەشداربووەکانی ئەم چالاکیەی ئەمڕۆیان بریتیبوون لە :
نەخۆشخانەی ڤێتەنەری تایبەت، نەخۆشخانەی ڤێت گرین، پرۆژەی شیرەمەنی گەردەنازێ، پرۆژەی شیرەمەنی خەجێ خانم ، پرۆژەی شاهەنگ
میران عەبدوول کە خوێندکاری ڤێتەنەری یە و یەکێک بوو لە ستافی بەڕێوەبردنی چالاکیەکە وتی: بە خۆشحالیەوە پێشوازیه‌كی باش هەبوو بۆ چالاکیەکەمان لەلایەن خەڵکەوە، ئیمە ئەمانەوێت سەیرکردنی خەڵک بۆ پزیشکانی ڤێتەنەری بەرەو باشتر بەرین ئەمەش زۆر باش بەڕێوە چوو، کۆمەڵێک زانیاری گرنگ و بنچینەیمان بە خەڵک دا دەرباری هۆکار و کاریگەری نەخۆشیەکانی ئاژەڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵێ  بەشێوەیەکی شایستەو گونجاو وە پیشاندانی ئێسکە پەیکەری چەند ئاژەڵێک کە لە لایەن خوێندکارانی قۆناغی یەکەمەوە ئامادە کرابوو .
خاك- لاس لوقمان






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved