30/4/2017 08:49 AM

بایرن بە نیو دەرزەن گۆڵ گەرایەوە

لە یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی بۆندیس لیگای ئەڵمانی داو لە دەرەوەی یاریگای خۆی یانەی بایرن میبونخ دوای چەند ئەنجامێكی خراپ گەرایەوەو بە شەشە گۆڵ سەركەوتنی بە سەر یانەی ۆڵفسبۆرگدا تۆماركرد.

بایرن میونخ دوای كرانە دەرەوەی لە چاومپیۆنزلیگ نەیتوانی بوو سەركەوتن تۆمار بكات بەڵام لەم یارییەدا  توانی بە دوو گۆڵی لیڤاندۆڤسكی و هەریەكە لە ئەلەباو رۆبن و كیدمان و مۆلەر  یەكی گۆڵێك نیو دەرزەن گۆڵ تۆمار بكات.

بەوبردنەوەیەش بایرن لە پێشەنگی خولەكەدا مایەوە بە 73 خاڵ و نازناوەكەی یەكلا كردەوە بۆ ساڵی پێنجەم لەسەر یەك و ۆڵفسبۆرگ بە 33 خاڵ لە پلەی 14 یەمی خولەكەدایە.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved