چی بكه‌یت باشه بۆ ئه‌وه‌ی له وێنه‌دا رووخسارت جوان ده‌ربكه‌وێت، هه‌موو كچێك حه‌زده‌كات زانیاری هه‌بێت ده‌رباره‌ی مه‌یكه‌پ بۆ وێنه‌گرتن، بۆیه چه‌ند رێنماییه‌كی دروستمان بۆ ئاماده‌كردوون. 1-بۆ مه‌یكه‌پ ره‌نگی مات به‌كاربهێنه، چونكه كاتێك وێنه‌ت ده‌گرن یان وێنه‌ی خۆت ده‌گریت حه‌زناكه‌یت رووناكی تیشكی كامێراكه زۆر بخرێته‌سه‌ر رووخسارت، هه‌روه‌ها له كاتێكدا فلاش به‌كارده‌هێنیت مه‌یكه‌پی ده‌موچاوت وه‌ك چه‌وری رۆن ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ده‌موچاوی چه‌ورو بریقه‌دار جوان نییه. 2-بۆ جوانترین ئه‌نجامی مه‌یكه‌پ، باشتره له‌ژێر رووناكی رۆژدا مه‌یكه‌پ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر بێت‌و له ژووره‌وه مه‌یكه‌پ بكه‌یت ره‌نگه به‌هۆی تاریكییه‌وه جوان دیارنه‌بێت چۆن مه‌یكه‌پ ده‌كه‌یت. 3-بۆ سپیاو ره‌نگێكی خاكی هه‌ڵبژێره، چونكه ره‌نگی كاڵ پێستت بریقه‌دار ده‌كات و له وێنه‌دا زۆر سپی ده‌رده‌كه‌وێت. 4-زانایانی بواری مه‌یكه‌پ رێنمایی ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ره‌نگی ره‌ش بۆ ره‌شكردنی چاوت و هه‌روه‌ها ماسكارای ره‌ش بۆ ره‌شكردنی برژانگت، تا به جوانترین شێوه له وێنه‌دا ده‌ربكه‌ویت. 5-هه‌وڵبده سهركوڵم به‌كاربهێنیت، چونكه به‌هۆی به‌كارهێنانی سهركوڵمهوه رووت خۆش ده‌رده‌كه‌وێت له وێنه‌دا، چونكه كاتێك فلاش به‌كاردێت بۆ وێنه‌گرتن ره‌نگت زه‌رد ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته له رێگای به‌كارهێنانی سهركوڵمهوه ره‌نگ ببه‌خشیت به رووخسارت. 6-هه‌رگیز ئه‌م رێنماییهت له‌بیرنه‌چێت، زۆر گرنگه سوراو به‌كاربهێنیت، چونكه لێوه‌كانت پێویسته ده‌ربكه‌ون، ئه‌گه‌ر بێت‌و گرنگی به سوراو نه‌ده‌یت بۆ وێنه‌گرتن ره‌نگت زۆر مات و كز ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ره‌نگێكی جوان هه‌ڵبژێره بۆ وێنه‌گرتن بۆ ئه‌وه‌ی رووخسارت جوان ده‌ربكه‌وێت. خاك – و/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure