كه‌ره‌سته‌كان: 300 گرام په‌ستا یان مه‌عكه‌رۆنی 400 گرام پیازی ته‌ڕ نیو كیلۆ ته‌ماته 300 گرام ماسی سوور رۆنی زه‌یتون خوێ به‌هاراتی بیبه‌ر ساز شێوازی ئاماده‌كردن: 1- سه‌ره‌تا له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك ئاو بكوڵێنه، دوای كوڵاندنی په‌ستای تێبكه له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێ. 2- دوای ئه‌وه‌ی كه په‌ستاكه له‌ناو ئاوه گه‌رمه‌كه‌دا كوڵاو هه‌ستتكرد نه‌رمه، ده‌توانیت له‌ناو سوزگیهكدا ئاوه‌كه‌ی لێده‌ركه‌یت، پاشان ئاوی ساردی به‌سه‌ردا بكه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستاكه یه‌كتر نه‌گرێت. 3- ئێستاش له‌ناو تاوه‌یه‌ك ماسی و ته‌ماته‌كان سووربكهرهوه به رۆنی زه‌یتون، هه‌روه‌ها كه‌مێك خوێ و به‌هاراتی بیبه‌ری سووری به‌سه‌ردا بكه. 4- ئێستاش په‌ستاكه بخه‌ره‌سه‌ر به‌له‌مێك و ماسی و ته‌ماته‌كانی به‌سه‌ردا بكه، هه‌روه‌ها پیازه تهڕهكهش به وردی بچنه‌و به‌سه‌ریدا بكه، گه‌ر حه‌ز به ساز ده‌كه‌یت ئه‌وا گرنگی به به‌كارهێنانی ساز بده. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure