30/4/2017 04:22 PM

هاژە براخاس بە كارە هونەرییەكانی ئەزموونی ژیان دەگێڕێتەوە....

هونەر مەند هاژە براخاس یە كە مین پێشانگای تایبەتی كردوەوە و لەم ئەزموونە نویێەی هونەرمەندا زیاتر لە 35 تابلۆی قەبارە جیاواز كە بە هەمەڵشن و ماتریاڵی جیاواز لەسەر خام كاری تیاكردبوو.
پێشانگاگە لە گەلەری ئەمنە سورەكە كرایەوەو لە لێدوانێكدا بۆ سایتی خاك دەربارەی ئەم ئەزموونە نوێیەی هونەر مەند هاژە براخاس ، ئاماژەی بە وەكرد، لە ئەنجامی یاری كردن و سەرقاڵكردنی زهنم لە  كارانەدا زیاتر لە ساڵێكە هەست ئەكەم هە موومان لە ناو یارییەكی گەورەداین و هەریەكەمان بە جۆرێك مێشكمان سەرقاڵ ئەبێت هەریەكەشمان هەوڵ دەدەین ڕابكەین لەو فەراغەی بەری ئەكەوین.
ڕوونیشكردەوە، ئەم ڕاكردن و ڕووبەڕووبونەوەیە وا ئەكات زیاترو زیاتر بەرئازارو نائارامی بكەوین كە بە سەریركردن و وردبوونەوە لە هەركەسێك نە توانێت هەست بە هیلاكی و ماندووبوونی جەسەدی و ڕۆحی بكەین وەك ئەوەی چەند ژیانێك لە ناو ئازارابوویت.
سەبارەت بەكاریگەری جەنگیش لەسەر دیدو تێڕامانی، هونەر مەند هاژە براخاس باسی لەوەكرد، پەروەردەبوون و گەورەبوون لەگەڵ جەنگ و مامەڵەكردن و بینی ئەو كەسانەی كە بەهۆی جەنگەوە توشی مەینەتی بوون واهەست ئەكەم بۆتە  باگراوندی لاشعوری بەندە، لەم ئەزموونی كارەشمەوە گەیشتمە ئەو ئەنجامەی كەتابێدەنگ تر بین زیاتر بەر ژاوەوژاوو قەرەبالغی ناو خودی خۆت ئەكەویت.
هاژە براخاس لە دایكبووی ساڵی 1983 ناوچەی هەورامانەو ساڵی 2005 كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی تەواو كردەوە.
خاك












































زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved