به‌كوردی په‌تی پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كرێكاران ره‌نجده‌رانی بیروبازوو به‌تایبه‌تی و هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌گشتی ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه به جه‌ژنی خۆیان بزانن؛ یادی بكه‌نه‌وه، زه‌ماوه‌ندی بۆ بگێڕن و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ ببه‌ستن، سیمینار‌و باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر سازده‌ن، سه‌باره‌ت به‌م راستییانه‌ی خواره‌وه‌ش: 1-له وڵاتێكی وه‌ك كوردستانی ئێمه‌دا، كه داگیركه‌ران به‌ئه‌نقه‌ست رێگه‌ی گه‌شه‌كردنی سه‌نعه‌تیان لێ گرتووه، هه‌رچه‌نده توانای زۆر‌و زه‌وه‌ندیشی تێدایه، چینی كرێكاران هه‌ر ته‌نها ئه‌و كرێكارانه ناگرێته‌وه كه له كارگه‌و فابریقه‌كانی سه‌ناعیدا كارده‌كه‌ن-كه به‌داخه‌وه ژماره‌یان كه‌مه، به‌ڵكو هه‌موو كرێ-كارانی تریش ده‌گرێته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌كرێی كاریان به‌ڕێوه‌ده‌چن، كرێكارانی بیناو رێگه‌وبان و كوره خشت و بلۆك و كرێكارانی كشتوكاڵ و فیته‌رو شۆفێران و كرێكارانی هۆتێل و رێستۆرانت و چایخانه‌و ته‌له‌فۆن و كاره‌باو كرێكارانی جۆراوجۆری تر. واته هه‌موو ئه‌وانه‌ی ژیانیان به كار‌و ره‌نجی بیروبازوویان دابینده‌كرێت. كه به‌وپێیه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ره‌نجده‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه، بۆیه كه‌م بایه‌خدان به چینی كرێكاران به‌بیانووی كه‌می ژماره‌ی پڕۆلیتاریا له كورده‌واریدا تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌مان ده‌كات و ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێوان و لادانێكی سامناك له ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی مێژوودا. 2-چینی كرێكاران به ڕه‌نجده‌رانی بیروبازووشه‌وه، ده‌ورێكی زۆر گه‌وره‌و گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌یه له ڕزگاریی نیشتمانی و دیموكراتی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. به خۆیان و جووتیارانه‌وه، هێزی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری ئه‌و رزگارییه‌ن و خۆشیان سه‌رچاوه‌و كانگه‌ی هێزی پێشڕه‌وی ئه‌و رزگارییه‌ن كه رزگاربوونه له زوڵم و زۆری نه‌ته‌وایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ربۆیه‌ش كه‌م بایه‌خدان به‌و چینه كرێكاره تووشی هه‌ڵدێرێكی هه‌زار به‌هه‌زاری ئه‌وتۆمان ده‌كات كه هێزی سه‌ره‌كی و هێزی پێشڕه‌وی رزگاری نیشتمانی و چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ناسین و لێیان دووركه‌وینه‌وه، واته نه‌توانین هاوكاری‌و هاوبه‌شی كاریگه‌رانه بكه‌ین له‌و رزگارییه‌دا. 3-چینی كرێكاران به ڕه‌نجده‌رانی بیروبازووشه‌وه، چاكترین پشتیوان و هاوكاری جووتیاران و ژنانی كوردستانن كه به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵی كورده‌واری پێكدێنن و كه بێ رزگاركردنیان له زوڵم و زۆری ده‌ره‌به‌گایه‌تی و كۆت و زنجیره‌كانی پاشماوه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و دابونه‌ریت و ره‌وشت و خوویی رژێمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كورده‌واری له توانادا نابێت و نابینه خاوه‌نی كورده‌وارییه‌كی دیموكرات و نوێ. 4-سه‌ركه‌وتنی كوردایه‌تی واته به‌دیهێنانی رزگاریی نیشتمانی و دیموكراتی، به مافی چاره‌ی خۆنووسینیشه‌وه، به سه‌ربه‌ستی و ئازادییه دیموكراته‌كانیشه‌وه، گه‌شه‌كردنی كورده‌واری و پێكهێنانی كوردستانێكی نوێی دیموكرات و داهێنانی عه‌داله‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویست له‌م سه‌رده‌مه‌دا راسته‌وخۆ به‌نده به خه‌باتی كرێكاران به ڕه‌نجده‌رانی بیروبازووشه‌وه. چونكه وه‌ك هه‌موو ده‌زانین، قانوونی رزگاریی، ئه‌مه‌یه؛ كه هه‌ر گه‌لێك خۆی خۆی رزگار ده‌كات و هه‌ر چینێكیش ده‌بێت خۆی خۆی رزگاركات، دیاره به پشتیوانی و هاوكاریی هاوپه‌یمانه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی. واته ده‌بێت هه‌ر گه‌لێك له‌ناو خۆیدا هه‌ڵسێت به ڕاپه‌ڕاندن و هۆشیاركردنه‌وه‌و رێكخستن و سازدان و خستنه‌گه‌ڕو رێبه‌ری كردنی هێزه‌كانی خۆی به ڕێگه‌ی راست و ره‌وای گونجاو له‌گه‌ڵ ره‌وتی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا....... 5-ی.ن.ك وه‌ك هێزێكی سۆشیالیست و دیموكراتیش ده‌بێ ئه‌م راستییه دووپات بكاته‌وه، كه گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵی رزگاربووی كوردستان به‌ره‌و له ڕه‌گ و ڕیشه هه‌ڵكه‌ندنی زوڵم و زۆر‌و چه‌وساندنه‌وه، به‌ره‌و سۆشیالیزم هه‌ر به‌و هێزه گرنگه‌ی كرێكارانی كوردستان به ڕه‌نجده‌رانی بیروبازووشه‌وه ده‌كرێ به هاوكاری و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ جووتیاران و كاسبكارانی زه‌حمه‌تكێش و جه‌ماوه‌ری زۆرلێكراوو به‌شخوراو. كوردستانی نوێ لاپه‌ڕه 2ی ژماره 1275 به‌شێك له ده‌قی وتاری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال وه‌كو خۆی كه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure