1/5/2017 09:41 AM

تۆتنهام بەبردنەوە گەیشتە چامپیۆنزلیگ و مانیونایتد تەنها خاڵێكی وەرگرت

لە یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی پریمەرلیگدا یانەی توتنهام لە یاریگای خۆیدا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا كاتێك توانی لە یانەی ئەرسیناڵ بباتەوە .


تۆتنهام بە دوو گۆڵی دەیلی ئانی و هاری كاین  سەركەوتنی بەدەست هێنا و خۆی گەیاندە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.


لە ئێستادا تۆتنهام لە پلەی دووەمی خولەكەدایە بە 77 خاڵو ئەرسیناڵ بە 60 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولەكە دەبینرێت.


لە یارییەكی تردا مانچستەر یونایتد تەنها خاڵێكی ئەم هەفتەیەی وەرگرت كاتێك بە گۆڵێك یەكسان بوو لەگەڵ یانەی سوانزی سیتی .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved