تیمێكی توێژه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی سه‌ر به كۆمپانیای(Volatile Analysis) جۆره بنێشتێكیان داهێناوه، كه توانای هه‌یه پێش وه‌خت نه‌خۆشی شێر په‌نجه ده‌ستنیشان بكات. ئه‌و بنێشته وه‌ك شۆرشێكه له‌بواری دۆزینه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی لیك و دۆزینه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه. به‌پێی پسپۆڕانیش بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و داهێنانه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت ئه‌وا ده‌توانرێت بێ ئه‌زمونكردنی خوێن و میز شێرپه‌نجه‌كه بدۆزرێته‌وه. داهێنه‌رانی ئه‌و جۆره بنێشته باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بنێشته‌كه له كاتی جوویندا ئه‌و ماده خۆهه‌ڵواسانه‌ی ناو لیكی ده‌م هه‌ڵده‌مژێت و شیده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌ستنیشان بكات كه داخۆ لیكه‌كه چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاویی نامۆی تێدایه كه له‌ش دروستی ده‌كات و به هۆیه‌وه ده‌زانرێت كه‌سه‌كه شێرپه‌نجه‌ی تووش بووه یان نا. له‌مباره‌یه‌وه(كاترین بازیمۆر)ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمپانیای(Volatile Analysis) وتی» كاتێك له‌ش پێكهاته‌ی خۆهه‌ڵواسی ئه‌ندامیی دروست ده‌كات كه كه‌سه‌كه تووشی شێرپه‌نجه ده‌بێت‌و هه‌ر جۆره شێرپه‌نجكه‌یه‌كیش جۆرێك له‌و پێكهاتانه دروست ده‌كات، دوا جاریش به‌پشت به‌ستن به شیكردنه‌وه‌كانی ئه‌و بنێشته، پزیشكه‌كان ده‌توانن جۆری ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه دیاریی بكه‌ن كه تووشی كه‌سه‌كه بووه». توێژه‌ره‌وه‌كانیش بۆیه بنێشتیان هه‌ڵبژاردووه چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ده‌مدا ده‌مێنێته‌وه و ده‌توانێت پێكهاته‌كان هه‌ڵگرێت و زۆریش به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌گرێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دكتۆر ( لیۆنارد لیشتنفیلد) جێگری گه‌وره كارمه‌ندانی پزیشكیی له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكیی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه وتی» له 15 ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین هه‌وڵ دراوه بۆ داهێنانی به‌رهه‌مێك یان شێوازی جیا بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێك سه‌دا سه‌دی ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكاوه، هیوادارین ئه‌م داهێنانه به ڕاستی شۆرشێك بێت له بواری ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كانی شێر په‌نجه‌دا «. پێشتر پزیشك و پسپۆڕان له ڕێگه‌ی پشكنینی میز یان وه‌رگرتنی نمونه‌ی هه‌ناسه‌دان و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی جۆره سه‌گێكه‌وه هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه‌یان داوه، به‌ڵام ئه‌م كارانه نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن. پێویسته بوترێت، كه ئه‌و بنێشته داهێنراوه هێشتا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه و هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به ته‌واوی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت، به‌ڵام كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری بنێشته‌كه هیواخوازه كه له ساڵی داهاتوودا بخرێته به‌رده‌ست پزیشكان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دان. سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure