گۆڤاری بیبۆل-ی جیهانی ساڵانە ژمارەیەکی تایبەت دەکات بە دیاریکردنی جوانترین ژنی ساڵ.بۆ ئەمساڵو بۆ جاری پێنجەم گۆڤارەکە جولیا رۆبرتز ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهانو ئەمریکی وەک جوانترین ژنی جیهان دەستنیشان کرد. بەمەش جولیا رۆبرتز ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد بەوەی بۆ پێنج جار بەدوای یەکدا ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە. لەمبارەیەوە جولیا رۆبرتز-ی تەمەن 49ساڵو خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار رایگەیاندووە زۆر خۆشحاڵە بەوەی بۆ جاری پێنجەم ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە. شایانی باسە ئەم ئەستێرەیەی سینەمای جیهان ساڵی 1991، 2000، 2005، 2010 لەلایەن گۆڤاری بیبۆل-ەوە نازناوی جوانترین ژنی ساڵی پێبەخشراوە، هەروەها نوێترین ژمارەی گۆڤارەکە لەڕۆژانی رابردوودا بەناوی (جوانترین ژنی جیهان ) بڵاوبۆتەوە. گۆڤاری بیبۆل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure