كاتێك یه‌كێكت به‌دڵه‌و حه‌زده‌كه‌یت لێی نزیكبیته‌وه، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا ره‌نگه به‌هۆی ترسه‌وه بوێرت نه‌بێت خۆت له‌و كه‌سه نزیكبكه‌یته‌وه، هه‌ربۆیه به‌پێی ئه‌م رێنماییانه ده‌توانیت زانیاری وه‌ربگریت تا لێی نزیكبیته‌وه. 1- له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا بۆ راكێشانی سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ندی به چاو دروستبكه، له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا به‌چاو تروكاندنێك كه‌مێك سه‌یری بكه‌و دواتر چاوت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه لابه، زۆر سه‌یری ئه‌و كه‌سه مه‌كه چونكه به‌زۆر ته‌ماشاكردن ره‌نگه وابزانێت پرسیارت لێی هه‌یه. 2- كاتێك لێی نزیكده‌بیته‌وه هه‌وڵبده له‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، تا بتوانیت سه‌رنجی رابكێشیت، له سه‌ره‌تای گفتوگۆكردندا خۆت بناسێنه، له‌گه‌ڵ یه‌كترناسیندا گرنگی به نموونه‌یه‌كی جوان بده له رووخساری ئه‌و كه‌سه‌داو باسی بكه. 3- كاتێك هه‌ستت به‌وه كرد كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌هه‌مانشێوه تۆی به‌دڵه، ده‌توانیت له‌كاتی قسه‌كردندا بۆ نموونه كه‌مێك ده‌ست به‌شانی یان قۆڵیدا بهێنه. 4- ده‌توانیت قسه‌ی خۆشی بۆ بكه‌یت تا ئه‌و كه‌سه بخه‌یته پێكه‌نین، زۆر هه‌وڵمه‌ده كۆمیدی بیت و ته‌نها كه‌مێك قسه‌ی خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی خۆش دروستبكه‌ن له كاتی گفتوگۆكردندا. 5- له كاتێكدا نه‌ك ته‌نها به‌وشه به‌ڵكو به جه‌سته بتوانیت ده‌ریبخه‌یت كه‌سی به‌رامبه‌رت به‌دڵه، بۆ نموونه به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك یان به‌چاو تروكاندنێك هه‌ستی خۆت له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌رببڕه. 6- له رێگای پێشكه‌شكردنی دیارییه‌وه یان له رێگای ناردنی نامه‌یه‌ك به مۆبایله‌كه‌ت له رسته‌یه‌كدا به وشه كه‌مێك سه‌رنج بخه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ستت بۆ ئه‌و كه‌سه دروستبووه، به نامه‌یه‌كی درێژ هه‌ستت ده‌رمه‌بڕه به‌ڵكو رسته‌یه‌كی بچوك به‌س بێت بۆ ده‌رخستنی هه‌ستت. 7- له كۆتایدا ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه كرد كه‌سی به‌رامبه‌ر تۆی به‌دڵه‌و هه‌مان هه‌ستی هه‌یه‌و له به‌رامبه‌رتدا ده‌ریده‌بڕێت، ده‌توانیت به‌رده‌وامبیت له گرنگیپێدان به‌و كه‌سه، به‌ڵام له كاتێكدا به ساردی وه‌ڵامی دایته‌وه‌و هه‌ستت كرد كه گرنگیت پێنادات، باشتره به هێمنی خۆتی لێ دووربخه‌یته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure