له‌سه‌ر بانگه‌شه‌كردنی مۆزه‌خانه‌ی ئۆپستێرلان، كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 7-5-2017 پێشانگای هاوبه‌شی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد (سوعاد ستارو ئاراز حه‌مه‌حسێن) ده‌كرێته‌وه‌و تاوه‌كو 25ی مانگیش به‌رده‌وام ده‌بێت. سوعاد ستار یه‌كێكه له شێوه‌كاره كه‌ركوكییه سه‌ركه‌وتووه‌كان و خاوه‌نی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو، هه‌روه‌ها ئاراز حه‌مه‌حسێن یه‌كێكه له‌و شێوه‌كارانه‌ی شاری سلێمانی كه له‌ناو كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا خاوه‌نی چه‌ندین پێشانگای تایبه‌ت و هاوبه‌شه‌و تابلۆكانی ئه‌م پێشانگایه‌ش دواهه‌مین ئه‌زموون و ئاستی ته‌كنیكی ئه‌م دوو شێوه‌كاره كورده‌یه. خاك – به‌ختیار سه‌عید
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure