زمان یەکێکە لە کۆڵەکە گرنگەکانی ژیانی مرۆڤ کە دانیشتوانی جیهان زمانی جیاواز بۆ لەیەك گەیشتن و بەڕێکردنی کاروباری ژیان بەکار دەهێنن . بە نزیکەی ٢ هەزار زمانی جیاوان لە جیهاندا بونی هەیە کە هەندێکیش لە زمانەکان بەهۆی بەکارنەهێنانیانەوە لەناوچون. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زمانەکان بڵاوترین جۆری زمان و لەلایەن میلۆنان هاوڵاتیەوە بەکاردەهێندرێن . ڕیزبەندی ئەو زمانانەی وەك زمانی دایك لە جیهاندا بڵاون بریتین لە: ١- زمانی چینی: زمانی چینی بڵاوترین زمانی گفتوگۆیە لە جیهان و لە چەند زمانێکی کۆن پێک دێت کە گرنگترینیان مەندرینە. ژمارەی ئەو کەسانەی زمانی چینی بەکار دەهێنن ١،٢ ملیار کەسە لەو ڕێژەیەش ملیارێک کەس مەندرین بەکار دەهێنن بۆ ئاخاوتن. ٢- زمانی ئیسپانی: ژمارەی ئەو کەسانەی زمانی ئیسپانی بەکاردەهێنن ٥٧٠ ملیۆن کەسە ، زمانی ئیسپانی زمانی وڵاتی ئیسپانیا و ناوەڕاست و باشوری ئەمریکایە. ٣-زمانی ئینگلزی: زمانی ئینگلزی بە زمانێکی جیهانی دادەندرێت بەڵام لە ڕیزبەندی سێیەمی زمانە بڵاوەکانی جیهاندا دەێت بەو پێیەی ئەم زمانە لە لایەن ٣٦٠ ملیۆن کەسەوە وەک زمانی دایک بەکار دەهێندرێت ، لەگەڵ ئەوەشدا نیو ملیار کەس لە جیهاندا ئەم زمانە وەک زمانی ڕۆژانەیان بەکار دەهێنن . ٤- زمانی هندی : ژمارەی ئەو کەسانەی زمانی هندی بەکار دەهێنن بریتین لە ٢٩٥ ملیۆن کەس، ئەم زمانە لە باکوری وڵاتی هندستان و بەشێکی بچوکی وڵاتی پاکستان بەکاردەهێندرێت. ٥- زمانی عەرەبی: زمانی عەرەبی بەهۆی جیاوازی جوگرافیاو ڕۆشنبیریەوە لە چەند دیالێکتێکی جیاواز پێکدێت و لەلایەن ٢٨٠ ملیۆن کەسەوە بەکار دەهێندرێت. ٦- زمانی پرتوگالی: ژمارەی بەکارهێنەرانی زمانی پرتوگالی ٢١٥ ملیۆن کەسە ، ئەم زمانە بەهۆی داگیرکەری پرتوگالەوە بڵاو بۆتەوە لەوانە لە وڵاتی بەڕازیل، چین و بەشێک لە هندستان. ٧- زمانی بەنگالی: زمانی بەنگالی لە وڵاتی بەنگلادیش و بەشێکی ڕۆژئاوای هندستان بەکاردەهێندرێت ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەم زمانە ١٩٠ ملیۆن کەسە. ٨- زمانی ڕوسی: زمانی ڕوسی زمانی بڵاوی وڵاتی ڕوسیایە لەگەڵ سۆفیەتی کۆن، ئەم زمانە لەلایەن ١٤٥ ملیۆن کەسەوە بەکاردەهێندرێت. ٩- زمانی یابانی: ١٣٠ ملیۆن کەس زمانی یابانی بەکاردەهێنن ئەم زمانە لە ٢هەزار هێمایی جیاواز پێک دێت . ١٠- زمانی بنجابی: ئەم زمانە لەلایەن ٨٨ ملیۆن کەسەوە بەکاردەهێندرێت لە ناوچەی بنجاب لە پاکستان و باکوری خۆرئاوای هندستان. خاك- ژیمان س/ هافینگتۆن پۆست
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure