چۆنێتی دروستكردنی گیراوه‌یه‌ك به خه‌یار، كه وه‌ك زه‌ڵاته له‌گه‌ڵ گۆشت خواردنی توندا ئاماده ده‌كرێت، جیاوازتر له ترشیاتی كورده‌واری ئه‌م گیراوه‌یه پێویستی به‌وه نییه بۆ ماوه‌یه‌ك دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردن ده‌ستبه‌جێ ده‌خورێت. كه‌ره‌سته‌كان: 1 خه‌یار 1 قاش پیازی سوور نیو بیبه‌ری تونی بچوك و سوور 2 كه‌وچك چێشت شه‌كر 1 كه‌وچك چێشت خه‌ل 1 كه‌وچك چا خوێ 1 كوپ ئاو شێوازی ئاماده‌كردن: * سه‌ره‌تا خه‌یاره‌كه له ناوه‌ڕاسته‌وه له‌سه‌ر درێژی بیكه به‌دوو قاش، دواتریش به‌ته‌نكی قاشیان بكه. * قاشه پیازه‌كه‌و نیو بیبه‌ره‌كه‌ش زۆر به‌وردی قاش بكه. * ئێستاش له‌ناو قاپێكدا ئه‌و كه‌ره‌ستانه هه‌مووی تێكه‌ڵبكه. * هه‌وڵبده له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا یه‌ك كوپ ئاو و خه‌ل و شه‌كرو خوێیه‌كه‌ش تێكه‌ڵبكه. * مه‌نجه‌ڵه‌كه له‌سه‌ر ئاگر دابنێ و به‌رده‌وام تێكیبده تا ده‌كوڵێت. * له كۆتاییدا به‌سه‌ر قاپه زه‌ڵاته‌كه‌یدا بكه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك دایبنێ تا سارد ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ساردبوونه‌وه ئاماده‌یه بۆ خواردن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure