به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان ده‌رده‌كه‌وێت گه‌ر له 11 خاڵ زیاتر له‌سه‌ر قۆڵی مرۆڤ هه‌بێت ئه‌وا به رێژه‌یه‌كی به‌رز ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێستیان هه‌یه، به‌ڵام ئایا تا چ راده‌یه‌ك ئه‌م زانیاره راسته؟ له‌وباره‌یه‌وه د.په‌یته‌ر فێڵت هاویس پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌ڵێت: ئه‌و مرۆڤانه‌ی خاڵیان زۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌یان هه‌یه ده‌بێت ساڵانه پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها رێنمایی ده‌دات له‌سه‌رئه‌وه‌ی به وردی بڕواننه شێوه‌ی خاڵی سه‌ر جه‌سته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاگابن له زیانه‌كانی. ده‌شڵێت: له وڵاتی هۆڵه‌ندا ساڵی یه‌ك رۆژ دابینكراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پێست، ئه‌وه‌ش له مانگی پێنج‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure