4/5/2017 09:38 AM

هیگواین یۆڤانتۆسی لە یاری كۆتایی نزیك كردەوە

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی مۆناكۆی فەرەنسی بویەوە لە میانی یارییەكانی پێش كۆتایی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاداو سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا.

یۆڤانتۆس توانی بە سەركردایەتی گۆنزالۆ هیگواین یارییەكە بباتەوە كاتێك بە دوو گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەست هێنا كە هەردوو گۆڵەكە هیگواین تۆماری كرد.

بەوبردنەوەیەش یوڤانتۆس هەلی گەیشتن بە یاری كۆتایی بەتەواوی یەكلا بووەتەوە ولە یاری گەرانەوەدا لە نیۆ یاریگای خۆیدا دەتوانێت بە ئاسانی بگاتە یاری كۆتایی جامەكە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved