4/5/2017 09:50 AM

کاتی خستنە بازاڕی نۆکیای ٣٣١٠ ئاشکرا دەکرێت

کۆمپانیای نۆکیا ئاشکرای دەکات لە مانگی داهاتودا مۆبایلی نۆکیای ٣٣١٠ دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

لە هەواڵێکدا کە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەڕیتانی بڵاوی کردۆتەوە کۆمپانیای نۆکیا ئاشکرای کردووە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران مۆبایلی جۆری  نۆکیایی ٣٣١٠ دەخاتە بازاڕەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی مۆبایلەکە لە نێوان ٥٢ تا ٧٧ دۆلاری ئەمریکیدایە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو توانای مانەوەی بارگاوی کردنی باتریەکەی بۆ مانگێکەو یاری ئەژدیهای تێدایە کە یەکێکە لە یاریە دیارەکانی مۆبایلی نۆکیا .

ڕونیشکراوەتەوە مۆبایلەکە لە مۆبایلەکانی پێشتور کێشی کەم ترەو قەبارەی بچوکترە لەگەڵ ڕەنگاو ڕەنگی شاشەکەی.

کۆمپانیای نۆکیا ، کۆمپانیایەکی فنلەندیەو یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلی دەستی .

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved