کۆشکی سپی یەکێکە لە باڵەخانە جیاوازو دیارەکانی جیهان دەکەوێتە شاری واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆشکەکە مێژویەکی کۆنی هەیە سەرۆکەکانی ئەمریکا لەو کۆشکەوە پیادەی دەسەڵاتیان کردووە. کۆشکەکە بەسەر بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا دابەش دەبێت و شوێنی حەوانەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوا و شوێنی حەوانەوەی خانمی یەکەمی ئەمریکا دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵات. کۆشکی سپی خاوەنی مێژوو تایبەتمەندی تایبەتی خۆیەتی لەوانە : ١-کۆشکی سپی لە ساڵی ١٧٩٢دا دەتت بەدروستکردنی کراوەو لە ساڵی ١٨٠٠دا کراوەتە، تا ماوەی ٧٠ ساڵ گەورەترین کۆشکی ئەمریکا بووە. ٢- کۆشکی سپی تا ساڵی ١٩٠١ ناوی کۆشکی سەرۆکایەتی بووە بەڵام لەدوای سەرۆکایەتی سیودور روزفڵت (١٩٠١ بۆ ١٩٠٩) ناوەکەی گۆڕا بۆ کۆشکی سپی. ٣- شێوازی ئەندازەیی کۆشکی سپی لە سەرەتادا هیچ جێگایەکی بۆ هاتوچۆی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان نەبووە تا ساڵی ١٩٣٣ هاتنی فڕانکلین روزفڵت بەوهۆییەی ئیفلیجی منداڵی هەبووە دیزاینی ناوەوەی کۆشکەکە گۆڕانکاری تێدا کراوە. ٤- هاری ترومان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەماوەی دەسەڵاتیدا کۆشکی سپی ناوناوە (زیندانی سپی ) وەك دەربڕینێک بۆ ئەو هەستە تەنیای و ترسناکەی کۆشکەکە پێی بەخشیوە . ٥- جۆن ئەدمز، دووەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکەم سەرۆک بووە کە لەکۆشکی سپیدا ژیاوە. ٦- کۆشکی سپی لە سەردەمی سەرۆك هاری تروماندا نوێکراوەتەوە بە بڕی ٥٤ ملیۆن دۆلار. ٧- لە کۆشکەکەدا ٣٥ گەرماوی جۆراوجۆر بوونی هەیە. ٨- هۆڵی نانخواردنی کۆشکەکە توانای لە خۆ گرتنی ١٤٠ کەسی هەیە. ٩- بە فەرمانی سەرۆك یولیسیس هۆڵی بلیارد بۆ کۆشکی سپی دروست کراوە. ١٠- لەسەر فەرمانی بیل کلینتۆن ڕاڕەوی ڕاکردن بۆ کۆشکی سپی دروست کراوە ، ئەویش بۆ دابەزاندنی کێشی لەکاتێکدا کێشی زیادی کردووە. ١١- لە ساڵی ١٩٤٢ دا هۆڵی سینەما بۆ کۆشکەکە دروست کراوە. ١٢- دروستکەری کۆشکی سپی ئەندازیارێکی ئیرلەندیە بەناوی (جیمس هوبان). ١٣- لە ساڵی ١٩١٤دا لەلایەن سەربازانی بەڕیتانیاوە کۆشکەکە سوتێندراوە بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکاو بەڕیتانیاوە کە لەساڵی ١٩١٢دا دەستی پێکردووە. ١٤- ئاهەنگی هاوسەرگیری ١٧ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆشکەکەدا ئەنجامدراوە دواهەمینیان ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنتۆنی رودهام بووە . خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure