شه‌ش رێنمایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له ژیانی هاوسه‌رگیریدا: 1- هاوسه‌ران پێویسته گرنگی به متمانه بده‌ن له نێوانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی متمانه هه‌بێت له ژیانی هاوسه‌رگیریدا، ئه‌وانه‌ی گومانیان هه‌یه پێویسته گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گومان نه‌مێنێت. 2- پێكه‌وه گرنگی به دروستكردنی به‌رنامه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، پێكه‌وه یه‌كگرتوو بن و له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ بۆچوونی یه‌كتردا نین هه‌رگیز له‌ناو خه‌ڵكیدا باسی مه‌كه‌ن و یه‌كتر مه‌شكێنن. 3- له كاتێكدا ناخۆشیتان هه‌یه هه‌رگیز بۆ كه‌سه نزیكه‌كانت باس مه‌كه وه‌ك هاوڕێكانت یان دایكت، هه‌رگیز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه، چونكه دوای ئاشبوونه‌وه خه‌ڵكان به چاوێكی تر ته‌ماشای هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن. 4- زۆر خوو به یه‌كتره‌وه مه‌گرن، باشتره هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌ن حه‌زو ئاره‌زووی جیاواز بن و كاتی ته‌نیایشتان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتان. 5- له كاتێكدا هه‌ریه‌كه‌و گرنگی به ئاره‌زووه‌كانتان ده‌ده‌ن به‌تاك، مانای ئه‌وه نییه هه‌ر به‌تاكیش بتوانن بڕیار له‌سه‌ر ژیانتان بده‌ن، پێویسته هاوسه‌ران پێكه‌وه بڕیاربده‌ن و گرنگی به بیروبۆچونی یه‌كتر بده‌ن. 6- له نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا پێویسته به‌رده‌وام لێبورده هه‌بێت و چاوپۆشی له هه‌ڵه بچوكه‌كانی یه‌كتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌كانتان به خۆشی ببه‌نه‌سه‌ر. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure