به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان، ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆیه‌ی نینۆك له مادده‌ی (TP) پێكهاتووه‌و ئه‌وه‌ش مرۆڤ قه‌ڵه‌و ده‌كات. زانایانی بواری ته‌ندروستی پزیشكی لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌باره‌ی بۆیه‌ی نینۆك، له ئه‌نجامیشدا ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له بۆیه‌ی نینۆكدا ده‌رمانێك هه‌یه مرۆڤ قه‌ڵه‌و ده‌كات و ده‌ڵێن: ئه‌و مادده‌ی له بۆیه‌ی نینۆكدا هه‌یه پێیده‌ڵێن (TP) له نێوان ئه‌و 3000 بۆیانه‌دا كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه 50%ی پێكهاتبوون له‌و مادده‌یه. ده‌شڵێن: جگه له بۆیه‌ی نینۆك، هه‌روه‌ها له‌و مادده‌یه پلاستیكیش دروست ده‌كرێت. ئامۆژگاریش ده‌ده‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خویان به نینۆك خواردنه‌وه گرتووه، هه‌رگیز بۆیه‌ی نینۆك به‌كارنه‌هێنن، چونكه له رێگای خواردنی ئه‌و مادده‌یه‌وه قه‌ڵه‌و ده‌بن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure