چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازێكی ته‌ندروست كێشت دابه‌زێنیت و رانه‌كانت باریك بكه‌یته‌وه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین خاڵ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا پێویسته راسته‌قینه‌ی شێوه‌ی جه‌سته‌ی خۆت قبوڵ بكه‌یت. پزیشكان ده‌ڵێن خانمان پێویسته بزانن كه ناتوانن شێوه‌ی سروشتی جه‌سته‌یان بگۆڕن، چونكه جه‌سته‌ی ژنان به‌هۆی هۆڕمۆنه‌وه واپێكهاتووه كه زۆرترین چه‌وری له‌سه‌ر ران و سمت دروستبكات. به‌ڵام ده‌توانیت له‌سه‌ر شێوه‌ی جه‌سته‌ی خۆت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت كه له رێگای خواردن و وه‌رزشكردنه‌وه شێوه‌ی رانه‌كانت جوان ده‌ربخه‌یت، چونكه ران پێكهاتووه له چه‌وری و ماسولكه، بۆیه پێویسته له رێگای ئه‌م دوو خاڵه‌وه گرنگی به جوانكردنی جه‌سته بده‌یت، كه‌واته خواردنی به‌سوود بخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزش بكه. خاك – س/ ترێندیستایل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure