ئارایشتكارانی تایبه‌ت به ره‌نگی قژ رێنمایی ده‌ده‌ن به‌م چه‌ند رێگه‌یه ره‌نگی قژت له وه‌رزی هاویندا بپارێزیت: 1- كاتێك ده‌چیته‌به‌ر خۆر ده‌توانیت كڵاوێك به‌كاربهێنیت بۆ پاراستنی قژت له تیشكی خۆر، به‌كارهێنانی كڵاو یه‌كێك له باشترین رێگاكانه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی قژ. 2- كاتێك ده‌چیت بۆ مه‌له‌وانگه، پێش ئه‌وه‌ی بچیته ناو مه‌له‌وانگه باشتره قژت به ئاوی به‌لوعه ته‌ڕبكه‌یت، به‌وشێوه‌یه ئاوی كلۆری مه‌له‌وانگه‌كه كاریگه‌ری خراپی نابێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی قژت. 3- له كاتێكدا قژت ره‌نگ كردبێت پێویسته شامپۆ بۆ قژی وشك به‌كاربهێنیت، چونكه شامپۆی قژی وشك ره‌نگی قژت لانابات و له‌هه‌مانكاتدا ره‌نگی قژت به جوانی ده‌هێڵێته‌وه. 4- هه‌رگیز بیرت نه‌چێت دوای وه‌رزشكردن قژت بشۆیت، چونكه له كاتێكدا وه‌رزش ده‌كه‌یت بێگومان ئاره‌ق ده‌كه‌یته‌وه، ئاره‌قیش مادده‌ی سوێری له‌گه‌ڵه‌و ئه‌وه‌ش زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی قژ. 5- له كاتێكدا ره‌نگی قژت زه‌رده، به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه یان به‌هۆی ئاوی كلۆری مه‌له‌وانگه‌وه ره‌نگی قژت سه‌وز بووبێت، ده‌توانیت قژت به چای شیله‌وتێن بشۆیت تا ئه‌و ره‌نگه زه‌رده‌ی قژت به جوانی بمێنێته‌وه‌و له‌و ره‌نگه سه‌وزه رزگاری ببێت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure