7/5/2017 10:14 AM

بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دوو بردنەوەی ئاسانیان بەدەست هێنا

لەمیانەی هەفتەكانی كۆتایی خولی لالیگای ئیسپانی دا و لە هەفتەی 36ی خولەكەدا یانەی بەرشەلۆنە لە كامپنۆ پێشوازی لە یانەی ڤیاریاڵ كرد و یارییەكەی لێ بردەوە .

لەویارییەدا بەرشەلۆنە توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتن تۆمار بكات ,گۆڵەكانی بەرشەلۆنە میسی دوو گۆڵ و نیمار و سوارێز هەریەكە گۆڵێكیان تۆمار كرد.

بەوبردنەوەیەش بەرشەلۆنە لە پێشەنگی وخولەكە دا مایەوەو ئێستا خاوەنی 84 خاڵ.

لەیارییەكی تری ئەرك ئاسان دا ریاڵ مەدرید بە بێ ئامادەبونی چەند ئەستێریەكی توانی گۆڵبارانی گرانادا بكات و بە چوار گۆڵی بێوەڵام سەركەوتن تۆمار بكات كە مۆراتا و جەیمز رۆدرێگز هەریەكە و دوو گۆڵێان تۆمار كرد,ئێستا ریاڵ مەدرید بە هەمان خاڵی بەرشەلۆنە بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved