7/5/2017 10:22 AM

ئەمشەو لە پریمەرلیگ یاری لوتكە بەرێوە ئەچێت

بریارە ئێوارەیە  كاتژمێر 6:00 بەكاتی كوردستان لە بەردەوامی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی و لە یاری لوتكەی هەفتەدا هەردوو یانەی ئەرسیناڵ و مان یونایتد بەیەك بگەن .

لە ئێستادا هەردوو یانە لە هەوڵی گەیشتنن بە یارییەكانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو چونكە مانچستەر یونایتد بە 65 خاڵ لە پلەی چوارەمدایەو ئەرسیناڵ بە 60 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە ,بۆیەچاوەرێ دەكرێت هەردوو یانە لە پێنا وبەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە بجەنگن بەتایبەت ئەرسیناڵً  كە لە نێو یاریگاو هاندەرانی  دا پێشوازی لە  یانەی شەیتانە سورەكان دەكات .

لە یارییەكی تری گرندا لیڤەرپوڵ لە نێوی یاریگای ئەنفێڵدا پێشوازی لە یانەی ساوسهامبتۆن دەكات و ئەنجامی یارییەكە داهاتووی لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنزلیگی داهاتوو دیاری دەكات . 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved