7/5/2017 03:35 PM

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین خەڵاتی باشترین توێژینەوەی زانستی پێدرا

لە وڵاتی هەنگاریا خەڵاتی ئەنجامدانی باشترین توێژینەوەی بەخشرا بە (پەیمان رەمەزان ئەحمەد) مامۆستا لە زانكۆی راپەڕین، خەڵاتەكە لە چوارچێوەی كۆنفڕانسی (ناوەند و خۆرهەڵاتی ئەوروپا بۆ دیموكراسی ئەلیكترۆنی و حكومەتی ئەلیكترۆنی بۆ 2017) بەخشرایە ئەم مامۆستایە.
بەپێی راگەیەندراوی زانكۆی راپەڕین، پەیمان رەمەزان خوێندكاری دكتۆرایە لە زانكۆی نیشتیمانی هەنگاریا لە بوداپێست، بەناوی زانكۆی راپەڕینەوە بەشداری كردووە لە كۆنفڕانسی (Eastern European e|Dem and e|Gov Days  كە خەڵاتەكان بەپێی دەنگدانی بەشداربووان بەخشراون، لەناو (٤٦) توێژینەوەی وڵاتە جیاوازەكان تەنیا (٣) توێژینەوە هەڵبژێردران، یەكێك لەو توێژینەوانە، توێژینەوەی پەیمان رەمەزان بوو كە خەڵاتی باشترینی وەرگرت.
خاك- بەیاد مەریوانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved