* به‌رده‌وام رۆژانه گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان بده، به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی رۆژانه ئاگاداری ئه‌و رووداوانه‌ی كه له ژیاندا رووده‌دات، له‌هه‌مانكاتیشدا زانیاری گشتی وه‌رده‌گریت، ئه‌وه‌ش وا له مرۆڤ ده‌كات ببێت به خاوه‌ن بیروبۆچوونی جیاواز، هه‌م توانای گفتوگۆكردنی زیاد ده‌بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا. * هه‌وڵبده توانات هه‌بێت له بواری ژه‌نینی ئامێری مۆسیقی و رۆژانه‌ش گرنگی پێبده، له توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌روونیدا ده‌ركه‌وتووه كه ژه‌نینی ئامێری مۆسیقی كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه به‌سه‌ر مێشكی مرۆڤه‌وه، بۆیه بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ گه‌شبین ده‌كات. * توێژه‌ران ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ئه‌و منداڵانه‌ی گرنگی به نانخواردن ده‌ده‌ن له كاتی ژه‌می به‌یانیاندا، ئه‌وا زیره‌كترن به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی له ژه‌می به‌یانیاندا نان ناخۆن. * هه‌وڵبده فێری زمانێكی نوێ ببه، به‌وشێوه‌یه توانای بیركردنه‌وه‌ت و هه‌م ئه‌زمونت له ژیاندا زیاد ده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا زانایانی بواری پزیشكی ئاشكرای ده‌كه‌ن كه فێربوونی زمانی نوێ وا له مێشكی مرۆڤ ده‌كات گه‌شه بكات. * به‌هۆی جوڵه‌كردن و هه‌روه‌ها به‌هۆی وه‌رزشكردنه‌وه مرۆڤ وریاترو گورجوگۆڵتر ده‌بێت. * هه‌وڵبده به‌رده‌وام له‌و كه‌سانه نزیكبیت كه زیره‌كن، به‌وشێوه‌یه به‌گشتی ژیانت به‌رده‌وام نوێده‌بێته‌وه به‌وهۆیه‌ی كه له‌گه‌ڵ فرانبوونی مێشك و بیروبۆچوونه‌كانت هه‌روه‌ها ژیانت ناوه‌ڕۆكی په‌سه‌ندتر ده‌بێت. * جگه له خوێندن و خوێندنه‌وه هه‌روه‌ها نوستن مرۆڤ زیره‌ك ده‌كات، توێژه‌ران ئاشكرای ده‌كه‌ن كه به‌هۆی وه‌رگرتنی ئارامی و خه‌وتن مرۆڤ توانای مێشكی زیاد ده‌بێت. خاك – س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure