8/5/2017 03:19 PM

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەسەر چیرۆكی رێبوارێكی سەرگەردان-ی گەلاوێژ ‌ ‌

هەردوو ڕەخنەگرو ئەكادیمی، پ. د. زاهیر لەتیف كەریم و پ. د. نیان نەوشیروان مەستی لێكۆڵینەوەیەكی نوێیان ئەنجام داوە بەنێوی «شێوە زەمەنییەكان لەچیرۆكی ڕێبوارێكی سەرگەردان»ی گەلاوێژ.
ئەم لێكۆڵینەوەیە، كە ئامادەیە بۆ بڵاوكردنەوە، لەلایەكەوە دەستنیشانی گرنگی زەمەن لەدەقە گێڕانەوەگەرییەكاندا دەكات. لەلایەكی تریشەوە بەهۆی شێوە زەمەنییە جیاوازەكانەوە هەوڵیداوە راستییە سایكۆڵۆژی و سۆسیۆلۆژی و فیكرییەكانی كۆمەڵگەی كوردی نیشانبدات كە گەلاوێژ وەك نووسەر توانیوێتی بەشێوە پراكتییەكەی بەرجەستەیان بكات.
پلانی لێكۆڵینەوەكە پێكهاتووە لەم بەشانەی لای خوارەوە:
یەكەم/ شێوە زەمەنییە بەرەوژوورەكان.
دووەم/ شێوە زەمەنییە بەرەوخوارەكان.
سێیەم/ شێوە زەمەنییە پچڕپچڕەكان.
چوارەم/شێوە زەمەنییە جیاوازەكان.
پێنجەم/ شێوە زەمەنییە جێگرەوەییەكان.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved