توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێی كه ماوه‌ی ٢٥ ساڵی خایاند ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد قه‌ڵه‌وی‌و به‌رزی په‌ستانی خوێن‌و به‌رزی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیادده‌كات. پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی توێژه‌ره‌وه‌كانی بڵاوكرده‌وه كه تێدا چاودێری داتای ٣٤٦ كه‌س كرا له نێوان ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ساڵی ٢٠١٣ ئه‌وه ئاشكراكرا ئه‌و به‌شداربوانه‌ی گرفتیان له بۆریه‌كانی خوێندا هه‌بووه و له ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵیدان پڕۆتنی ژه‌هراوی له‌مێشكیاندا كۆبۆته‌وه ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ش كه توانیویانه زاڵ‌بن به‌سه‌ر به‌رزی په‌ستانی خوێنیاندا تا ته‌مه‌نی ٦٤ ساڵی مه‌ترسی توشبوونیان به‌زه‌هایمه‌ر تێیانداكه‌متربووه‌وه. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه ده‌ركه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستای خوێن و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له خوێندا هۆكارن بۆ توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و ڕێگری كردنی چونی خوێن بۆ مێشك. توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه كردوه په‌یڕه‌وكردنی خۆراكی سروشتی وه‌كو سه‌وزه‌وات و میوه گرنگن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و یارمه‌تیده‌رن له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و بۆریه‌كانی خوێن.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure