پزیشكان باس له سووده‌كانی نیسك ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاتووه له چه‌ندین ڤیتامینی سوودبه‌خش، رۆژانه خواردنی ته‌نها 100 گرام نیسك دوو ئه‌وه‌نده‌ی ڤیتامینه پێویسته‌كان له‌خۆده‌گرێت كه مرۆڤ رۆژانه پێویستیه‌تی. نیسك پێكهاتووه له پرۆتین و مادده‌ی ئاسن و ڤیتامینی بی1. پزیشكان ده‌شڵێن: خواردنی نیسك سوودی هه‌یه بۆ ریخۆڵه‌و خواردن به ئاسانی هه‌زم ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌توانن زۆرترین سوود له خواردنی نیسك وه‌ربگرن، چونكه نیسك فشاری خوێن به‌رز ناكاته‌وه‌و زۆرترین هێز به توانای مرۆڤ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی خواردنی نیسكه‌وه مادده‌ی شه‌كر له جه‌سته‌ی مرۆڤدا خه‌زن نابێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خوێن له جه‌سته‌ی مرۆڤدا پاكده‌كاته‌وه‌و هاتوچۆكردنی خوێن ئاسان ده‌كات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure