به‌هۆی ئه‌وه‌ی دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته قورسه، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان به‌لایانه‌وه سه‌خته خواردن كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆیه پزیشكان چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ ئاشكرا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌زاندنی كێش ئاسان بێت. 1- پێش نانخواردنی هه‌موو ژه‌مه‌كان گرنگی به خواردنه‌وه‌ی دوو په‌رداخ ئاو بده. 2- به هێواشی خواردن بجو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستبكه‌یت له كاتێكدا تێر نانده‌خۆیت و زیاتر نه‌خۆیت. 3- دوای نانخواردنی ژه‌مه‌كان بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك گرنگی به جوڵه‌كردن یان پیاسه‌كردن بده. 4- پێش كاتی نانخواردن پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ت ساردبكه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش له رێگای خواردنه‌وه‌ی سه‌هۆڵاو یان به‌هۆی خۆشۆردن به ئاوی سارد، هه‌روه‌ها ده‌توانیت ته‌نها ملت یان پشتت فێنك بكه‌یته‌وه به ئاوی سارد، به‌هۆی ساردكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته چه‌وری ده‌سوتێنیت و هه‌روه‌ها خێراتر خواردن هه‌زم ده‌كه‌یت، له‌هه‌مانكاتیشدا دوای نانخواردن هه‌ست به هیلاكی ناكه‌یت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure