9/5/2017 09:23 AM

ئەمشەو یەكەم یانەی یاری كۆتایی دیاری دەكرێت

بریارە ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك بەكاتی كوردستان هەردووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی یانەی مۆناكۆی  فەرەنسی لە یاری پێش كۆتایی و لە یاری گەرانەوەدا رووبەرووی یە ك ببنەوە .
لە یاری پێشودا یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنی بەدەست هێنا بە دوو گۆڵی بێوەڵام بۆیە ئەركی تارادەیەكی زۆر ئاسان دەبێت  بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو .

یانەی مۆناكۆی بە وتەی راهێنەرەكەی هەوڵ دەدەن ئەمشەو یەكێكبن لەو دوویانەیەی دەگەنە یاری كۆتایی و دەیانەوێت بە سەركەوتنێكی چاوەرواننەكراوەوە بگەرێنەوەی فەرەنسا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەلێگری راهێنەری یۆڤی دەڵێت راستە ئێمە براوەی یاری پێشوین بەڵام ئەمشەو بۆ بردنەوە یاری دەكەین نە ك یەكسان بوون . 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved