لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیه‌و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان و به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ند كه‌سێك په‌یكه‌رو كتێبیان له‌باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له ئێستاشدا له نوێترین هه‌واڵدا كه‌سێك كه لێكچووی میسی-ـه‌و له ئێران ده‌ژی. بووه‌ته جێی باس و خواستی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و هاووڵاتیانی ئێرانیش وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرن. لێكچووه‌كه‌ی میسی ناوی (ره‌زا برستش)ـه‌و ته‌مه‌نی 25 ساڵه، له شاری هه‌مه‌دان له ئێران ده‌ژی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له میسی ده‌چێت، هه‌روه‌ها له جله‌كانی میسیشی له‌به‌ركردووه‌و به شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕێته‌وه‌و هاووڵاتیان وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن. برستش به‌هۆی زۆری لێكچوونه‌كه‌ی له لیۆنێل میسی ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه‌و پێده‌چێت به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن چه‌ند كه‌ناڵێكی به‌ناوبانگی ئه‌وروپی بانگهێشتی بكه‌ن و ئاماده‌ی یاری به‌رشه‌لۆنه بێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه میسی راسته‌قینه ببینێت. خاك - و/ لانه كاشان س/ msn
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure