10/5/2017 09:47 AM

یۆڤانتۆس خۆی گەیاندە یاری كۆتایی

لە یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاری گەرانەوەدا یانەی یۆڤانتۆس لە نێویاریگای خۆیداپێشوازی لە یانەی مۆَناكۆی فەرەنسی كرد.


لە یاری پێشودا یۆڤی لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنی بەدەست هێنابوو بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بۆیە لەم یارییەدا  بە دەرونێكی ئاسودەوە یاری دەكرد وتارادەیەكی زۆر كۆنترۆڵی ناوەندی یاریگای كردبوو ,بۆیە لە خولەكی 33 دا مانزۆكیج توانی گۆڵێك بۆ یۆڤانتۆس تۆمار بكات .


پێش تەواو بونی گێمی یەكەمی یارییەكە ئەلڤێس توانی گۆڵی دووەمی یارییەكە بۆ یۆڤانتۆس تۆمار بكات هەرچەندە لە گێمی دووەمدا مبپای توانی گۆڵێك بۆ مۆناكۆ تۆمار بكات بەڵام لە كۆتایدا یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی یانەی خانمە پیرەكە كۆتایی هاتو بە ئەنجامی چون و گەرانەوە بە چوار گۆڵ بەرامبەر  گۆڵیك خۆی گەیاندە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ و چاوەرێی ئەنجامی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەنتیكۆ مەدرید دەكات. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved