10/5/2017 09:50 AM

ڕێژەی فشاری خوێنی دایك ڕەگەزی دوگیانیەکەی دیاری دەکات

لە توێژینەویەکی نوێدا لە وڵاتی کەنەدا پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئاشکرای دەکەن ڕێژەی فشاری خوێنی دایک ڕەگەزی کۆرپەکەی دیاری دەکات.

لە توێژینەوەکەدا کە لە ڕۆژنامەی "تەلیگراف"ی بەڕیتانی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە ڕێژەی فشاری خوێنی دایك لە ٢٦ هەفتە بەر لەوادەی لەدایك بوون ڕەگەزی منداڵەکە دیاری دەکات.

لە توێژینەوەکەدا ڕونکراوەتەوە، ئەگەر لەسەرەتای دوگیانیدا فشاری خوێنی دایکەکە بەرز بێت ئەوە جۆری دوگیانیەکەی کوڕە، ئەگەر فشاری خوێنی نزم بێت ئەوا جۆری دوگیانیەکەی کچە.

توێژینەوەکە لەسەر ١٤١١ ژنی دوگیان ئەنجام دراوە لەو ژمارەیە ٧٣٩ دایکیان ڕەگەزی منداڵەکەیان کوڕ بووەو ڕێژەی فشاری خوێنیان ١٠٦ ملیمەترجیوە بووە، ٦٧٢ دایکیش بە کچ دووگیان بوون ڕێژەی فشاری خوێنیان ١٠٣ ملیمەتر جیوە بووە.

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved