10/5/2017 09:54 AM

ئەمشەو یەكێك لە دوویانەكەی مەدرید دەگەنە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو كاتژمَر 9:45 خولەك بەكاتی كورستان هەردوو یانەكەی شاری مەدریدی ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەنتیكۆ مەرید لە یاریگای فیسەنتی كاڵدیرۆن بەیەك دەگەن.

لە یاری چوندا ریال َمەدرید توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە نێویاریگای خۆی سەركەوتن بەدەست بهێنێت بۆیە دەبێت ئەتلەنتیكۆ هەمان ئەنجام یان زیاتر بەدەست بهێنێت لە پێناو گەیشتن بە یاری كۆتایی .

ریال َمەدرید لە ئێستادا لە دۆخێكی باشدایەو لە لالیگادا بە یارییەكی دواخراوەوە لە پلەی دووەمدایە بەڵام ئەتلەنتیكۆ لە پلەی سێیەمی خولی وڵاتەكەی دەبینرێت بۆیە ئەم یاریەش تارادەیەكی زۆر بۆ ریال َمەدرید یەكلا بووەتەوە و چاوەرێی  گەیشتنی كۆتایی دەكات بۆ یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكان بۆ رووبەرووی بونەوەی یۆڤانتۆس.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved