ئه‌و خواردن‌و خواردنه‌وانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌خورێن كاریگه‌ری نه‌ك به ته‌نها له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن به‌ڵكو كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕوخساریش هه‌یه. یه‌كێك له‌و خواردنه‌وانه‌ش كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕوخساری مرۆڤ دروستده‌كات خواردنه‌وه كهولییه‌كانه به‌تایبه‌ت (عاره‌قه) به‌هۆی ئه‌و (كبریتیداته‌ی) كه تێیدایه‌تی وا ده‌كات ئاوی له‌ش كه‌مببێته‌وه و په‌ستان له‌سه‌ر جگه‌ر دروست بێت و گرفت بۆ كرداری هه‌رس دروست ببێت‌و ده‌شبێته‌هۆی لۆچبوونی ده‌مووچاو و سوربوونه‌وه‌ی ، هه‌ربۆیه وازهێنان له خواردنه‌وه‌ی (عاره‌ق) بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته به ته‌نها به‌سه بۆ ڕزگاربوون له‌م گرفته‌و ده‌سكه‌وتنی پێستێكی ڕه‌ونه‌قدار و جوان. خواردنی سپییایه‌كان به‌گشتیش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پێستی ده‌مووچاو هه‌یه‌و هۆكارێكن بۆ توشبوونی پێستی ده‌مووچاو به هه‌وكردن، هه‌ر بۆیه له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ئاوسانی ده‌مووچاو باشترین چاره‌سه‌ر له‌م كاته‌دا وازهێنانه له خواردنی به‌رهه‌مه سپیایه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك. به‌گشتی شیرینیش نه‌ك ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشی مرۆڤ دروستده‌كات به‌ڵكو كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر پێستی ده‌مووچاو هه‌یه و هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلاجینی پێست. بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڕزگاربوون له‌گرفتی پیربوونی ده‌مووچاو وازهێنانه له‌هخواردنه‌وه‌ی مه‌ی‌و خواردنه‌وه سپیایه‌كان و ئه‌و خۆراكانه‌ی شه‌كر له پێكهاته‌یاندایه.
سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure