چین به‌نیازی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت زیاتر له فه‌زادا بمێنێته‌وه.زانایانی چینی كار له‌سه‌ر ته‌كنیكێكی نوێ ده‌كه‌ن كه یارمه‌تی فه‌زاوانان بدات ماوه‌یه‌كی زیاتر له ناو مه‌كۆ فه‌زاییه‌كان دا‌و له خولگه‌ی زه‌ویدا بمێننه‌وه. ( فان سان) سه‌رۆكی به‌شی دیزاینی زانستی فه‌زا و ته‌كنه‌لۆجیا له‌كۆمپانیای (CASIC) وتی» خه‌ریكین ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك گه‌شه پێبده‌ین كه یارمه‌تی فه‌زاوانان ده‌دات ماوه‌یه‌كی درێژ له بۆشایی ئاسماندا بمێننه‌وه ، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له ساڵی 2022 دا ته‌واو ده‌بێت». شیاوی باسه، چین كار له‌سه‌ر پرۆگرامی دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی فه‌زایی خولگه‌یی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كات‌و پێویسته ئه‌و وێستگه‌یه‌ش تا ساڵی 2020 ئاماده بێت بۆ كار كردن. پێشتر و له 20ی نیسانی ئه‌مساڵدا چین مه‌كۆیه‌كی بارهه‌ڵگری فه‌زایی به‌ناوی (Tyanchzhou-1) هه‌ڵدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی و له 22 ی هه‌مان مانگدا په‌یوه‌ست بوو به‌تاقیگه‌ی فه‌زایی (تیانگونگ -2) ه‌وه‌وه، سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure