پزیشكان روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زۆر خواردن كه سوودی نیه بۆ دابه‌زاندنی كێش، به‌ڵكو پێویسته گرنگی به وه‌رزشكردن بدرێت. به‌وپێیه‌ی هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه زوو زوو نانبخۆن قه‌ڵه‌و نابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دره‌نگ دره‌نگ نانبخۆن كێشیان زیاد ده‌كات. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر خواردن كێش دانابه‌زێنێت و چه‌وریش ناسوتێنێت. پزیشكان ئاگادارتان ده‌كه‌نه‌وه كه‌م خواردن بخۆن و هه‌وڵبده‌ن زۆرتر ئه‌و خواردنانه هه‌ڵبژێرن كه (كالۆری) كه‌مه‌و هه‌روه‌ها هێز به مرۆڤ ده‌به‌خشن، چونكه ئه‌و خۆراكانه‌وه چه‌وری ده‌سوتێنن و توانا به مرۆڤ ده‌به‌خشن. ده‌شڵێن: بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی جوان و باری ته‌ندروستیت باش بێت، پێویسته مرۆڤه‌كان به‌گشتی خۆراكه به‌سووده‌كان بخۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌م بخۆن، چونكه زۆر خواردن زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure