11/5/2017 09:39 AM

ریاڵ مەدرید بۆ ساڵی دووەم لە سەر یەك گەیشتە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ

لە یاریگای فیسەنتی كاڵدیرۆن و لە نێویاریگای ئەتلەنتیكو َمەدرید یانەی ریال َمەدرید بووە میوانی یانەی ئەتلەنتیكۆ و یارییەكەی پێ دۆراند .

لە یاری چوندا ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵی بێوەڵام سەركەوتنی بەدەست هێنا بوو بۆیە ئەوەندە بەرگری كرد لەم یارییەدا هێرشی نەبرد.

لە سەرەتای گێمی یەكەمدا ئەتلەنتیكۆ توانی دوو گۆڵی یەك لە دوای یەك تۆمار بكات لەرێگەی ساول نێرگز و ئەنتۆنیۆ كریزمانەوە بەڵام پێش تەواو بونی گێمی یەكەم ئیسكۆ ئەنجامەكەی گۆری كاتێك گۆڵێكی بۆ ریال َمەدرید تۆمار كرد بەوەش خاوەن یاریگای بی َهیوا كرد.
گێمی دووەمی یارییەكە هیچ گۆرانكارییەك رووی نەدا و لەكۆتاییدا یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی ئەتلەنتیكۆ كۆتایی هات بەڵام ریال َمەدرید بە سود وەرگرتن لە یاری پێشوو توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ و بریارە لە فایناڵیش رووبەرووی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ببێتەوە . 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved