فیلمی سینه‌مایی "ره‌شه‌با" The Dark Wind له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "حوسێن حه‌سه‌ن" و له به‌رهه‌هێنانی سینه‌ماكاری كورد "مه‌مه‌د ئه‌كتاش" به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی هه‌ندێك له ستافی فیلمه‌كه له دوو به‌شی "جشنواره جشنواره‌ها" (جام جهان نما) واته "فێستیڤاڵی فێستیڤاڵه‌كان" و به‌شی "زیتونهای زخمی" واته "زه‌یتوونه برینداره‌كان" له میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له دوو سانسی جیاوازدا له په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" و هه‌روه‌ها له سانسێكیشدا له سینه‌ما فه‌له‌ستینی شاری تارانی پایته‌ختی وڵاتی ئێران نمایشكراو له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازیی لێكرا. له كاتی نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی "ره‌شه‌با"دا له هۆڵی ژماره یه‌كی په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو"ی تاران له میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جردا، چه‌ندین ستافی ئاماده‌كردنی ئه‌م فیلمه كوردییه له‌وانه: "توره‌ج ئه‌سڵانی" سینه‌ماكاری ناوداری كورد‌و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی "ره‌شه‌با"، "ئیبراهیم سه‌عیدی" سینه‌ماكاری مه‌هابادی و مۆنتێری "ره‌شه‌با" و هه‌روه‌ها یه‌كێك له نووسه‌رانی سیناریۆی ئه‌م فیلمه، خاتوو "مه‌ریه‌م بووبانی" ئه‌كته‌ری ناوداری كورد‌و یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "ره‌شه‌با"، "مێهدی ئه‌سڵانی" یاریده‌ده‌ری وێنه‌گری ئه‌م فیلمه‌و هه‌روه‌ها "سروه عه‌لی وه‌یسی" مونشی سه‌حنه‌ی "ره‌شه‌با" ئاماده‌بوون، كه له ده‌سپێكدا پێشكه‌شكاری رێوه‌ڕه‌سمی ناساندنی ئه‌م فیلمه "عه‌لی ره‌زا شوجاع نوری" و ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران سه‌بارت به فیلمی "ره‌شه‌با" وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و پاشان ئه‌م هونه‌رمه‌نده كوردانه‌ی بانگهێشتی سه‌ر سه‌حنه كرد‌و ئه‌وانی به ئاماده‌بووان ناساند. له سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا "ئیبراهیم سه‌عیدی" وه‌كو نوێنه‌ری "حوسێن حه‌سه‌ن" ده‌رهێنه‌رو "مه‌مه‌د ئه‌كتاش" به‌رهه‌هێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "ره‌شه‌با" وتی: "حوسێن حه‌سه‌ن" ده‌رهێنه‌رو "مه‌مه‌د ئه‌كتاش" به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م فیلمه به‌هۆی سه‌رقاڵبوون به كاره‌كانیانه‌وه نه‌یانتوانی كه له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌شداری بكه‌ن. فیلمی سینه‌مایی "ره‌شه‌با" بۆ یه‌كه‌مینجار له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆك" له هه‌رێمی كوردستان نمایشكرا و له درێژه‌دا له چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوداری جیهانی پێشكه‌ش كرا‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگیشی به‌ده‌ستهێنا. فیلمی سینه‌مایی "ره‌شه‌با" سێیه‌مین ئه‌زموونی فیلمی بڵندیی سینه‌ماكاری كورد "حوسێن حه‌سه‌ن"ه كه به‌پێی رووداوێكی واقیعی سازكراوه‌و چیرۆكی ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به دوو گه‌نجی كوردی ئیزه‌دی به ناوه‌كانی "رێكۆ" و "پێرۆ"یه كه بڕیاروایه به زووترین كات پێكه‌وه زه‌ماوه‌ند بكه‌ن، به‌ڵام له ناكاو گروپی تیرۆریستی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شه‌نگال و كچانی لاو له‌وانه پێرۆش ده‌فڕێنن و له درێژه‌دا تووشی حاڵه‌تی ناله‌بارو جۆراوجۆری ده‌روونی ده‌بێت. هه‌ندێك له ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "ره‌شه‌با" بریتین له: ده‌رهێنه‌ر: حوسێن حه‌سه‌ن نووسه‌رانی سیناریۆ: حوسێن حه‌سه‌ن، مه‌مه‌د ئه‌كتاش و ئیبراهیم سه‌عیدی به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: توره‌ج ئه‌سڵانی موزیك: مسته‌فا بیبه‌ر یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌رو دیزاینی سه‌حنه: جه‌لال ساعیدپه‌ناه میكیاژ: گولسان ئۆزه‌ر ئه‌كته‌ره‌كان: رێكێش شه‌هباز، دیمه‌ن زه‌ندی، مریه‌م بۆبانی، عادل عه‌بدوالڕه‌حمان، عێماد لێزگین ماوه: 89 خوله‌م، به‌رهه‌می وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، قه‌ته‌رو هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنه‌ر: مه‌مه‌د ئه‌كتاش خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure