13/5/2017 09:28 AM

به‌مشێوه‌یه‌ خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت

گرنگترین خاڵ له‌ نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستییه‌، خۆشه‌ویستیش پێویست ناكات به‌زۆر هه‌وڵبده‌یت دروست ببێت، چونكه‌ خۆشه‌ویستی خۆی دروست ده‌بێت.

هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی له‌ سه‌ره‌تادا رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت، بۆیه‌ گرنگه‌ به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات هه‌وڵبده‌یت خۆشه‌ویستی بمێنێت له‌ نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی له‌خۆوه‌ دروست ده‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ ژیانی ژن و مێرد دا كارێكی ئاسان نییه‌، ده‌بێت به‌رده‌وام له‌ هه‌ردوو لاوه‌ هه‌وڵبده‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ پڕ هه‌ست و سۆزه‌ بمێنێت.

بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ران به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی 2 خاڵی زۆر گرنگ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌بێت له‌ ژیانی ژن و مێردایه‌تیدا، ئه‌وه‌ش متمانه‌و رێزگرتنه‌، پێویسته‌ به‌رده‌وان رێز له‌ یه‌كتر بگرن، له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا په‌لاماری یه‌كتر مه‌ده‌ن و یه‌كتر به‌ قسه‌ی ناشرین مه‌شكێنن، له‌هه‌مانكاتدا زۆر نه‌شیاوه‌ هاوسه‌ران ده‌ستكاری مۆبایلی یه‌كتر بكه‌ن.

پێویسته‌ هاوسه‌ران به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گفتوگۆكردن، له‌ هه‌ردوو لاوه‌ پێویسته‌ هاوسه‌ران خاوه‌ن بیروبۆچوونی خۆیان بن، تا به‌مشێوه‌یه‌ گفتوگۆكردن و ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كان به‌رده‌وامبێت له‌ نێوان هاوسه‌راندا، ئه‌گه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌و شه‌ڕی بچوكی لێبوه‌شێته‌وه‌ مه‌یكه‌ن به‌ كێشه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ئاشتبوونه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كتر تێگه‌یشتن، ده‌توانن زیاتر خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن.

بۆ گرنگیپێدان به‌ یه‌كتر پێویسته‌ كاتی تایبه‌ت بۆ یه‌كتر دابینبكه‌ن، بۆ نموونه‌ به‌رده‌وام ژوان له‌ یه‌كتر وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر سه‌رسام بكه‌ن، له‌ سوپرازێكدا ده‌توانن خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن، هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌رده‌وام كات دابنێن بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئارامی و كاتی تایبه‌ت بۆ خۆشه‌ویستی.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved