13/5/2017 09:54 AM

کێشت دابەزێنە و بڕێک پارە وەربگرە


کۆمپانیایەک لە وڵاتی چین بۆ دابەزاندنی یەك کیلۆگرام لە کێش بڕێك پارە دەداتە کارمەندەکانی.

کۆمپانیای (کینغتیان کونسلتیمغ) لە شیانی باکوری وڵاتی چین بڕی ٢٠٠ یوان (٢٩ دۆلار) لەبەرامبەر دابەزاندنی هەر کیلۆگرامێك لە کێشیان دەبەخشێتە کارمەندەکانی.

پێشبڕکێکە لە مانگی ئازارەوە دەستی پێکردووەو ٢٠ کارمەند بەشداریان تێدا کردووە، گەورەترین خەڵاتیش بڕی ٢هەزار یوان بووە دراوەتە کارمەندێکی کۆمپانیاکە کە توانیویەتی بڕی ١٠ کیلۆگرام لە کێشی دابەزێنێت.

خاوەنی کۆمپانیاکە بە میدیا چینیەکانی ڕاگەیاندووە بیرۆکەی ئەم کارەی لە پێناو خزمەت کردن بە کارمەندەکانیەتی تا بتوانن خواردنی تەندروست بخۆن و تەندروستی جەستەیان باش بێت ،کاری باشتر ئەنجام بدەن و چالاکییان لە کارکردندا زیاتر بێت.

ڕاپۆرتە فەرمیەکان ئاماژە بەوەدەکەن باشبونی باری دارای و ژیان لە وڵاتی چین بۆتە هۆی زیاد بونی کێشی هاوڵاتیانی چینی  بە جۆرێک بۆ پیاوان ٣،٥ کیلۆگرام و بۆ ژنان ١،٩ کیلۆگرام لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠١٢.

خاك- ژیمان
س/صیدا ئون لاین





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved