14/5/2017 09:26 AM

پێشانگای كاریكاتێری نه‌قیزه‌كان ده‌برێته‌ كه‌لار

له‌ دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه‌ پێشانگای كاریكاتێری نه‌قیزه‌كان له‌ شاری سلێمانی به‌ده‌ستیهێنا، بڕیاره‌ ئه‌و پێشانگایه‌ ببرێته‌ شاری كه‌لار.

پێشانگای كاریكاتێری نه‌قیزه‌كان 15 كاریكاتێریست له‌ باشوورو رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ به‌شداریان تێدا كردبوو، هه‌ریه‌كیان به‌ 15 كاریكاتێر، تایتڵی كاره‌كانیش له‌ژێر ناوی قه‌یرانه‌كان بوو.

بڕیاره‌ رۆژی 18-5-2017 ئه‌و پێشانگایه‌ ببرێته‌ شاری كه‌لارو له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری گه‌نجانی كه‌لار كاتژمێر 10:00ی به‌یانی بكرێته‌وه‌و چه‌ند رۆژێكیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

خاك – به‌ختیار سه‌عید





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved