چه‌ند خاڵێك بۆ ئه‌وه‌ی بنێشت به پۆشاكه‌كانتانه‌وه لێبكه‌نه‌وه به‌بێ زیانگه‌یاندن به پۆشاكه‌كه. *مره‌بای فستق سوودی هه‌یه بۆ لابردنی بنێشت له‌سه‌ر پۆشاك، كه‌مێك مره‌بای فستق به‌سه‌ر بنێشته‌كه‌دا بكه‌و دواتر ئه‌و پارچه جلوبه‌رگه بخه‌ره ناو غه‌ساله‌ی جلشۆره‌وه. *موجه‌میده سوودی هه‌یه بۆ لابردنی بنێشت، سه‌ره‌تا ئه‌و پارچه جلوبه‌رگه بخه‌ره ناو موجه‌میده‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك تا بنێشته‌كه باش ده‌یبه‌ستێت، دواتر به‌ده‌ست بنێشته‌كه لێبكه‌ره‌وه گه‌ر كه‌مێكی مایه‌وه ئه‌وه گرنگی به به‌كارهێنانی خه‌ل بده. *به‌كارهێنانی كڵۆ سه‌هۆڵ سوودی هه‌یه، كڵۆ سه‌هۆڵ له بنێشته‌كه بخشێنه تا بنێشته‌كه‌ی لێ ده‌رده‌چێت، ئاگاداربه له‌وه‌ی كه كاتێكی زۆری ده‌وێت. *ئه‌سیتۆن به‌كاردێت بۆ لابردنی بۆیه‌ی سه‌ر نینۆك، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ لابردنی بنێشت له‌سه‌ر پۆشاك. خاك – س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure