14/5/2017 09:44 AM

مان سیتی بردنەوەیەكی قورسی بەدەست هێنا و ئەرسیناڵ بەردەوامە لە ئەنجامە باشەكانی

لە یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی پریمەرلیگداو لە نێو یاریگای ئیتیحاد یانەی مانسیتی توانی بردنەوەیەكی قورس بەسەر یانەی لیستەر سیتی تۆمار بكات.


مانسیتی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردنەوە بەدەست بهێنێت و خۆی لە گەیشتن لە چامپیۆنزلیگی داهاتوو نزیكتر بكاتەوەو ئێستا بە 72 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەكە دەبینرێت وە یانەی لیستەر بە 43 خاڵ لە پلەی یانزەیەمدایە.


لە یاریەكی تردا یانەی ئەرسیناڵ توانی بە ئاسانی و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی ستۆك سیتی بباتەوەو لە پلەی پێنجەمدا خۆی جێگیر كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved