له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك ده‌ریاچه‌ی فیكتۆریا له‌كه‌نه‌دا گوندێكی دێرین دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه . ژماره‌یه‌ك له زانایانی شوێنه‌وارناس له دوورگه‌ی تریكیت كه ده‌كه‌وێته 500 كیلۆمه‌تری باكوری خۆرئاوای ده‌ریاچه‌ی فیكتۆریا له كه‌نه‌دا، گوندێكیان دۆزییه‌وه كه یه‌كێكه له كۆنترین مۆڵگه مرۆییه‌كانی مێژووی ئه‌مریكای باكور و مێژووه‌كه‌ی بۆ 14 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م شوێنه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه دوو هێنده‌ی هه‌ره‌مه‌كانی میسر كۆنه‌و گونده دێرینه‌كه‌ش له كاتی كنه‌و پشكنین له‌دوورگه‌ی تریكیت دا كراوه كه دوورگه‌یه‌كی چۆڵی كۆلۆمبیای به‌ریتانیایه. له‌و شوێنه‌دا چه‌ند ئامڕازێكی مه‌شخه‌ڵ داگیرساندن و قولاپی ڕاوه ماسی‌و ڕم دۆزراونه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی به‌سته‌ڵه‌ك. ئه‌لیشا گۆفریۆ كه خوێندكاری دكتۆرایه له‌زانستی ئه‌نترۆپۆلۆژیا له‌زانكۆی فیكتۆریا و توێژه‌ره له په‌یمانگای هاكای وتی» دۆزینه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره وام لێ ده‌كات ساتێك بووه‌ستم و بیری خۆمی بهێنمه‌وه كه یه‌كێكم له‌وانه‌ی به‌خت یاوه‌ریان بوو بۆ بینینی شوێنه‌وارێكی وا دێرین، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه هه‌موو بیروڕا كۆنه‌كانمان ده‌گۆڕێت سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی دروست بوونی مێژووی ئه‌مریكای باكور». تیۆره كۆنه‌كان ئه‌وه‌یان ڕوونده‌كرده‌وه كه كۆچێكی گه‌وره‌ی به كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر كه‌ناری كۆلۆمبیای به‌ریتانی ڕوویداوه، به‌ڵام ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه نوێیه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌یه‌كی گه‌لی (هایلتسۆك)دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه، كه یه‌كه‌مین كه‌س بوون حكومه‌تیان له كۆلۆمبیای به‌ریتانی دامه‌زراندووه، گێرانه‌وه‌كانیشیان ده‌ڵێت»ئه‌وان به‌سه‌ر پردێكی زه‌مینیدا تێپه‌ڕیوون كه سیبریا و ئالاسكای له‌سه‌ر گه‌رووی بیرینگ به‌یه‌ك گه‌یاندووه. تیۆرێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌لی هایلتسۆك رێگه‌یه‌كی كه‌ناریی ئۆقیانووسی ئارامیان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ئێستا، له بری ئه‌وه‌ی به ڕێره‌وی زه‌مینی نێو چیاكانی ڕۆكییدا بڕۆن. به‌ڵگه‌كانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه دوو بارسته سه‌هۆڵی (Cordilleran) و (Laurentide) پێكه‌وه په‌یوه‌ست بوون له 21 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی گه‌رووه‌كه‌ی داخستووه. ولیام هۆستی كه یه‌كێكه له نه‌وه‌كانی گه‌لی هایلتسۆك له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت» ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌و چیرۆكانه‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه له باوباپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش شتێكی سه‌ر سوڕهێنه‌ره». سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure