15/5/2017 09:19 AM

بۆ خانمان.. به‌م رێنماییانه‌ جه‌سته‌ت جوان بكه‌

وه‌رزشوانان چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ جوانكردنی جه‌سته‌ی خانمان.

1- له‌كاتی وه‌رزشكردندا خانمان پێویسته‌ گرنگی به‌ فیتنس بده‌ن و به‌پێی توانا یاری ئاسن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌ خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی جوان و هه‌روه‌ها پێستی جه‌سته‌ی خانمان توند بێت نه‌ك شل.

2- جگه‌ له‌ وه‌رزشكردن پێویسته‌ گرنگی به‌كاتی گونجاو بدرێت بۆ نوستن و له‌هه‌مانكاتدا كه‌متر خه‌فه‌ت بخورێت.

3- خانمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ پیاواندا گرنگی به‌ وه‌رزشكردنی قورس بده‌ن، بۆ نموونه‌ یاری ئاسن سودی هه‌یه‌ بۆ جوانی جه‌سته‌ی خانمان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دوای یاری ئاسن 24 كاتژمێر تا 72 كاتژمێر به‌رده‌وام چه‌وری ده‌سوتێت.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved