بۆ خۆپاراستن له ئاره‌ق و بۆنی ناخۆش، ئه‌وا به‌كارهێنانی معه‌ته‌ر زۆر پێویسته، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا روونكردنه‌وه ده‌ده‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی به چوار كه‌ره‌سته‌ی جیاواز، گه‌ر تۆ خاوه‌ن پێستێكی ناسكیت و پێستت هه‌راسان ده‌بێت به به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی، كه‌واته گرنگی به دروستكردنی ئه‌م ده‌رمانه سروشتییه بده. بۆ دروستكردنی معه‌ته‌ری سروشتی، پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی، به‌وهۆیه‌ی دژی دروستبوونی به‌كتریا كارده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش هه‌روه‌ها پێست نه‌رم ده‌كات و به‌رده‌وام پارێزراو ده‌بێت. جگه‌له‌وه‌ی كه سۆده به‌كاردێت بۆ ناو خواردن، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی بۆن، بۆ خۆشكردنی بۆنی جه‌سته‌ش گرنگی به رۆنی میوه یان رۆنی گوڵ بده، له‌هه‌مانكاتیشدا ئاردی گه‌نمه‌شامی به‌كاربهێنه بۆ ئه‌وه‌ی بنباڵت ئاره‌قه نه‌كات. كه‌ره‌سته‌كان: چوار كه‌وچكی چێشت رۆنی گوێزی هیندی سێ كه‌وچكی چێشت سۆده سێ كه‌وچكی چێشت ئاردی گه‌نمه‌شامی 10 قه‌تره رۆنی گوڵ یان رۆنی میوه شێوازی ئاماده‌كردن: 1- گه‌ر رۆنی گوێزی هیندی ره‌قت هه‌یه، ئه‌وا سه‌ره‌تا كه‌مێك گه‌رمی بكه تا شل ده‌بێت. 2- دواتر سۆده‌و ئارده‌كه‌ی تێكه‌ڵبكه‌و تێكیبده. 3- له كۆتاییشدا رۆنی گوڵ یان رۆنی میوه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه، دیسان تێكیبده، دواتر بیخه‌ره ناو قاپێكه‌وه‌و له‌كاتی پێویست به‌كاریبهێنه. خاك – س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure