پ.ی.د. وه‌لی محمود حمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه له (٢) ساڵی به‌رپرسیاریه‌تیم وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه، یه‌كێك له‌و ووڵاتانه‌ی كه مه‌به‌ستم بووه سه‌ردانی بكه‌م و له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی‌و زانستی له‌گه‌ڵ زانكۆكانیان ببه‌ستم ووڵاتی ئێران بووه. وه بنه‌مای ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئه‌م چه‌ند خاڵه بووه: یه‌كه‌م:- زانكۆكانی ئێران چه‌ند زانكۆیه‌كیان له‌زانكۆ پێشه‌نگه‌كانی دونیان. دووه‌م:- ئێران زۆر نزیكه لێمان‌و گه‌یشتن به‌زانكۆكانی و وه‌رگرتنی فیزاش ئاسانه و خه‌رجیه‌كانیشی زۆرنین. سێ یه‌م:- هه‌ر زانكۆیه‌كیش له‌هه‌ر كوێ ی دونیا چه‌نده پێش كه‌تووش بێ به‌ڵام زیندویی زانكۆكان له‌هه‌بوونی په‌یوه‌ندی زانستی و رۆشنبیری به زانكۆكانی تری دونیاوه ده‌بینرێت. چواره‌م:- زانكۆكانی ئێران هه‌ندێكیان خۆیان په‌یوه‌ندیان كرد و ئه‌وانی تریش به‌خێرایی وه‌ڵامی ئاماده‌باشیان دایه‌وه. پێنجه‌م:- خه‌ڵكی ئێران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كه‌لتور‌و ئایین‌و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌و هاوبه‌شی له گرفته‌كانی ناوچه‌كه وا ده‌كات كه ئاسانتر له‌ووڵاتانی تر له یه‌كتر ده‌گه‌ین. شه‌شه‌م:- ئابلوقه‌كانی ئابوری‌و بوونی گرفت‌و كێشه‌ی جیا جیا له‌ووڵاتی ئێران و بۆ ماوه‌یه‌كیش دابڕانیان له دونیای ده‌ره‌وه و پێش كه‌وتوو، وای كردبوو كه بۆ ئێمه‌ی كورد و زانكۆكانی هه‌رێم سه‌ردانیان بكه‌ین و له‌نزیكه‌وه تێبگه‌ین كه هۆكاری پێش كه‌وتن‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان و له‌سه‌ر قاچ وه‌ستانیان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو ته‌حه‌دا و ململانێ یه چۆنه و چۆن بووه و سوود له ئه‌زموونیان وه‌ربگرین. دوای ئه‌وه زانكۆی كۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌م زانكۆیانه‌ی ئێران له ماوه‌ی ئه‌م (٢) ساڵه یاداشتنامه‌ی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی واژۆ كردووه:- ١- زانكۆی اصفهان بۆ زانست و ته‌كنۆلۆجی ٢- زانكۆی اصفهان ٣- زانكۆی إیران بۆ زانست و ته‌كنۆلۆجی ٤- زانكۆی (سه‌هه‌ند) له‌تبرێز ٥- زانكۆی شه‌ریفی صه‌نعه‌تی (تاران) ٦- زانكۆی شه‌هید به‌هه‌شتی (تاران) ٧- زانكۆی فیرده‌وسی مه‌شهه‌د ٨- زانكۆی كوردستان (سنه) ٩- زانكۆی پزیشكی كوردستان (سنه) زانكۆمان دوای واژۆكردنی یاداشتنامه‌كان كه ئه‌م (٢) وانه‌ی كۆتایی له مانگی (٤/٢٠١٧) ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تر هه‌ماهه‌نگی‌و جێبه‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكی یاداشتنامه‌ی له‌یه‌ك گه‌یشتن ده‌ستی پێ كردووه. هه‌ر چه‌نده به پێ ی تێگه‌یشتنی من له‌بار و دۆخی زانكۆكانی ئێران ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك گرفت و خاڵی لاوازیان هه‌یه به‌ڵام من له‌م بابه‌ته‌و له‌ئێستادا نامه‌وێ له‌سه‌ریان بوه‌ستم ته‌نها باسی هه‌ندێك لایه‌نی دارایی ده‌كه‌م:- بابه‌تی دامه‌زراندنی ستاف له زانكۆكانی ئێران هیچ كه‌سێك له مامۆستای ئێران له‌هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یه‌كسه‌ر دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی بۆ ناكرێت. به‌ڵكو به شێوازی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێت وه به ستاف ئه‌ژمار ناكرێت. وه دامه‌زراندن‌و كار دۆزینه‌وه له‌زانكۆكان به‌گرێبه‌ست ده‌بێت (سه‌ره‌تا ماوه‌ی (٥) ساڵ) ئه‌گه‌ر زۆرباش بوو وه زانكۆ له توانست‌و ئاستی ڕازی بوون ئه‌وه بۆ (٥) ساڵی تر گرێبه‌سته‌كه درێژده‌كرێته‌وه، دوای ئه‌و ماوه‌یه ئینجا ده‌بێت به هه‌میشه‌یی. وه سه‌ره‌تا هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆراه هه‌فتانه (١٠) سعات وانه ده‌ڵێنه‌وه دوای (١٠) سه‌عات هه‌فتانه ئه‌گه‌ر سه‌عاتی زیاتری وته‌وه پاره‌ی پێ ده‌درێت له‌سه‌ر سعاته زیاده‌كان. وه هه‌ر (١٠) ساڵ خزمه‌ت هه‌فتانه (نیو) سه‌عات ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی كه‌م ده‌كات. به‌ڵام بۆ هه‌ر سه‌رپه‌رشتی كردنی خوێندكارێكی ماسته‌ر یان دكتۆراه هه‌فتانه (٣) سه‌عات (نصابی) كه‌م ده‌كرێته‌وه. وه بابه‌تی دڵنیایی جۆریش ساڵانه‌و به‌رده‌وام جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر ستافی مامۆستایان‌دا وه ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك خاڵی كه‌می به‌ده‌ست هێنا‌و هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می و توانستی خۆی بوو ئه‌وا خاڵی لێ كه‌م ده‌كرێته‌وه و له ئه‌نجام دا مووچه و مانگانه‌شی كه‌م ده‌كرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر زۆر خراپ بوو وه به‌رده‌وام بوو نه‌یتوانی توێژینه‌وه ئه‌نجام بدات و پله‌ی زانستی به‌رزبكاته‌وه ئه‌وه له‌وانه‌یه بگاته ئاستی ده‌ركردنیش، به‌ڵام به‌دڵنیایی به‌قۆناغ پێشی ده‌ركردن‌و كۆتایی هێنان به‌ڕاژه‌كه‌ی پله و پاره‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه. شێوازی پاره‌دان به زانكۆكانی ئێران پاڵپشته به‌ژماره‌ی زۆری خوێندكاران و ئاست و ژماره‌ی زۆری توێژینه‌وه و په‌یداكردنی پاره‌ش. ئه‌م كاره ڕێ و شوێن و میكانیزمی بۆ دانراوه: بۆ نموونه زانكۆیه‌كی وه‌ك زانكۆی كوردستان له سنه نزیك به (٩٥٠٠) خوێندكاری بكالوریۆسی هه‌یه وه له‌م ژماره‌یه‌ش نزیك به (٤٠٠٠) چوار هه‌زاری له‌به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و زانكۆیه نزیك به (٣٥٠) ستافی وانه‌ووتنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وانه‌بێژی كاتی و وانه‌ی زێده‌كی وه ئه‌م زانكۆیه نزیك به (٣٧٠) فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی هه‌یه، وه به‌شه ناوخۆییه‌كان و پاك كردنه‌وه‌و باخچه‌و كاره‌كانی تری ناو زانكۆش هه‌مووی دراوه‌ته به‌ڵێنده‌ر به‌باشی كاره‌كان جێ به جێ ده‌كرێت. له‌و ژماره زۆره‌ی خوێندكار نزیگه‌ی (٧٠٠) حه‌وت سه‌د خوێندكاری شه‌وانه‌یه (واته به پاره‌یه) به‌ڵام پاره‌یه‌كی زۆرنیه وه ئه‌گه‌ر ئه‌م خوێندكارانه‌ی شه‌وانه وه‌رگیراون (كه ناوه‌كه‌و سیسته‌می وه‌رگرتنه‌كانیان پێی ده‌ڵێن شه‌وانه چونكه كۆنمره‌كانی كۆنكۆردیان كه‌مه ئه‌گینا هه‌ر به‌یانیان ده‌وام ده‌كه‌ن) ئه‌وا ساڵانه نزیك به (١٠٠) دۆلاری كرێ ی نیشته‌جێ بوونی ناوخۆییان لێ وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ كرێی خوێندن‌و ئه‌و پاره‌یه بۆ خوودی زانكۆیه، هیچ بڕێكی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئێران. حكومه‌ت بۆ زانكۆی كوردستان له مساڵی خوێندن (٠٠٠ , ٠٠٠ , ٣٠) سی ملیۆن دۆلاری پێ داون بۆ هه‌موو خه‌رجیه‌كانیان به مووچه‌وه وه پاره‌ی ئه‌و (٧٠٠) حه‌وت سه‌د خوێندكاره‌ی شه‌وانه‌ش هه‌ربۆ زانكۆیه‌و لێیان وه‌رناگرنه‌وه وه ئه‌گه‌ر له‌ساڵه‌كه‌ش هه‌موو پاره‌كه خه‌رج نه‌كه‌ن ئه‌وه حكومه‌ت هه‌روه‌ری ناگرێته‌وه ده‌یداته‌وه خۆیان و ساڵی ئاینده‌ش لێیان نابڕێت وه هه‌ر پله‌به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك و وه‌رگرتنی گرانتێك له له‌لایه‌ن زانكۆكه‌وه ئه‌وه حكومه‌ت ساڵی دواتر بڕی هاندان‌و میزانیه‌كه‌یان زیاترده‌كات، وه ئه‌و سیسته‌مه له‌سه‌ر تاسه‌ری ئێران په‌یڕه‌و ده‌كرێت هه‌ر زانكۆیه‌ك گرانت وه‌رگرێت‌و ئاستی به‌رزبكاته‌وه ئه‌وا حكومه‌ت ساڵی دواتر هه‌لی ده‌سه‌نگێنێ‌و هاوكاری‌و پاڵپشتی ماددی زیاتری ده‌كات. بۆیه به‌لێكدانه‌وه و بۆچوونی من كارێكی ڕاست و پۆزه‌تیفه و هۆكاری چوونه‌پێش‌و باشتربوونی ئاستی زانستی‌و توێژینه‌وه‌ی زانكۆكانه، بۆیه داواكارم وه‌زاره‌تمان په‌یڕه‌وی ئه‌م سیسته‌مه بكات، بۆ له‌مه‌ودوا به پێ ی ئاستی چوونه پێشی زانكۆكان و ئاستیان له‌ڕێزبه‌ندی نیشتمانی‌و جیهانیه‌كان بڕی پاره‌ی هاندان و میزانیه‌كانیان زیاتر بكات.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure