نه‌شته‌رگه‌ری فریاگوزاری برینداران، سه‌ره‌تای گه‌شتێكی درێژه بۆ به‌هاناوه‌چوونی بریندارانی جه‌نگی موسڵ» نه‌وه‌ك كۆتایی. گه‌شته‌كه. رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور» نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ٤٠ قه‌ره‌وێله‌یی به‌ڕێوه‌ده‌بات له حه‌مدانیه، ( كه شارۆچكه‌یه‌كه له باشوری موسڵ)، به‌تایبه‌تی بۆ دابینی كردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌وانه‌ی ساڕێژده‌بن له نه‌شته‌رگه‌ری و هه‌وڵ ده‌ده‌ن دووباره ژیانیان دروست بكه‌نه‌وه. له ئێستا دا ئه‌م نه‌خۆشخانه‌كه تاكه نه‌خۆشخانه‌ی له‌م جۆره‌یه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وای عێڕاق، له ئێستادا به ته‌واوی تواناكانی كار ده‌كات، كه تا ئێستا ١٢٠ نه‌خۆشی چاره‌سه‌ركردووه له‌و كاته‌وه‌ی كراوه‌ته‌وه له مانگی ئازار. له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نه‌خۆشه‌كان به به‌رده‌وامی به‌رگی برینه ئاڵۆزه‌كانیان ده‌گۆڕدرێت، چونكه هه‌ندێك له برینه‌كان توشی هه‌وكردن بوون، به‌هۆی سروشتی برینه‌كه كه نه‌خۆشه‌كان له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌وه برینه‌كه‌یان تووشبووه. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ده‌روونی و فیزیایش وه‌رده‌گرن له‌لایه‌ن تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی راهێنانه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری زیاتریان پێویست ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه نێو خێزانه‌كانیان. برینداره‌كان ده‌دوێن ئه‌حمه‌د عه‌لی ، خه‌ڵكی خۆرئاوای موسڵه، ئه‌و به‌و جۆره به‌سه‌ر هاتی خۆی ده‌گێڕێته‌وه: ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌م. كچه‌كه‌م و هاوسه‌ره‌كه‌مم له‌گه‌ڵه، به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژی له خۆرئاوای موسڵ بریندار بووین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی براكانم و مامه‌كانم بۆ پۆلیس كاریان كردبوو، كێشه‌مان زۆر بوو له‌گه‌ڵ داعش. هه‌راسانیان ده‌كردین و هه‌وڵیاندا بێنه ناو ماڵمان. كه هێزه عێڕاقیه‌كان نزیك بوون بڕیارمان دا ڕابكه‌ین. پێكه‌وه له‌گه‌ڵ دایكم و براكه‌م و خانه‌واده‌كه‌ی و دراوسێكان به پێ ڕۆیشتین. گروپێكی دوانزه كه‌سی بووین. كه ٥٠ مه‌تر له سه‌بازه عێڕاقیه‌كان دوور بووین، به‌لای خانوێكدا تێپه‌ڕین كه نزیكه‌ی به‌ته‌واوی وێران ببو. دوای ئه‌وه مینێك له ژێر قاچم ته‌قیه‌وه. له‌وكاته‌دا من كچه‌كه‌م هه‌ڵگرتبوو» بینیمان كه ئه‌ویش بریندار بووه. له ناكاو كه‌سێك له خانوه‌كه هاته ده‌ره‌وه، خۆكوژێك بوو. كه له خانه‌واده‌ی براكه‌م نزیك بۆوه پشتێنه بۆمڕێژكراوه‌كه‌ی ته‌قانده‌وه. براكه‌م، خێزانه دوو گیانه‌كه‌ی، كچه‌كه و كوڕه‌كه‌شیان له شوێنی خۆیان مردن. كچ و كوڕه‌كه‌ی منیش كوژران. دراوسێكه‌مان و باوكی و دوو كوڕه‌كه‌شی. پۆلیس من و خێزانه‌كه‌م و كچه‌كه‌مان (دیما)یان برد بۆ نۆڕینگه‌ێكی مه‌یدانی بچووك، له‌وێ چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییمان وه‌رگرت. دوای ئه‌وه گواستراینه‌وه بۆ بۆ نۆڕینگه‌ی بریندارانی پزیشكانی بێ سنوور له حه‌مام عه‌لیل. له‌وێوه خێزانه‌كه‌م و دیما بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر گواسترانه‌وه و منیش بۆ پزیشكانی بێ سنووری گه‌یاره. دوای ڕۆژێك له‌وێ منیش گواسترامه‌وه بۆ هه‌ولێر. بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌وێ من و خێزانه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری زۆرمان بۆ ئه‌نجامدرا. دوو هه‌فته پێش ئێستا گه‌یشتینه ئێره، قاوشی دوای نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی حه‌مدانیه. كچه‌كه‌م به‌باشی چاك ده‌بێته‌وه، سوپاس بۆ خوا. ئه‌حمه‌د عه‌لی ، ده‌ڵێ: له‌ڕاستیدا، زۆر چیڕۆكی خه‌مگین هه‌یه له موسڵ، من شایه‌تحاڵم و ده‌توانم پێت بڵێم كه بارودۆخه‌كه كاره‌ساته. زۆر خه‌ڵكی سڤیل ده‌مرن. به‌رده‌وام هاوه‌ن هه‌یه و داعش هه‌ركه‌سێك ده‌كوژێت كه هه‌وڵی ڕاكردن بدات. له ماڵێكدا پێنج خێزان به‌ته‌واوی كوژران به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانی هاوپه‌یمانان. داعش له‌سه‌ربانه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان ده‌كردو فڕۆكه جه‌نگیه‌كه‌ش بۆمبارانی كرد. ئه‌حمه‌د پرسیارێكی هه‌یه! ئه‌حمه‌د، كه خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی قوربانی جه‌نگن» له یه‌ك كاتدا جه‌سته‌ی برنداره‌و جه‌رگ سووتاویشه» ده‌ڵێ: گهه‌مومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ناو داعش تیرۆرستن، به‌ڵام فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌كان كه دێن ڕزگارمان بكه‌ن، بۆچی ده‌مانكوژن؟.گ فه‌تین، منداڵێكی ته‌مه‌ن٥ ساڵه، خه‌ڵكی خۆرئاوای موسڵه، له كاتی یاریكردن له باخچه له موسڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گوللـــه هاوه‌نێكه‌وه زامدار بووه. باوكی به‌و جۆره به‌سه‌رهاته‌كه ده‌گێڕێته‌وه: كاتێك گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان له خۆرئاوای موسڵ له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه ڕزگاركرا، ئێمه گه‌ڕاینه‌وه ماڵی خۆمان. فه‌تین له باخچه‌كه یاری ده‌كرد، كاتێك هاوه‌نێك له باخچه‌كه كه‌وته خواره‌وه و ته‌قیه‌وه. پارچه‌یه‌ك به‌ر فه‌یت كه‌وت و قاچی بریندار بوو. سه‌ره‌تا بردمانه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی حه‌مام عه‌لیل و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی وه‌رگرت. له‌وێوه گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر له به‌ڕتله بۆ چاره‌سه‌ری زیاتر. ئێستاش ئه‌و لێره‌یه له قاوشی دوای نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی حه‌مدانیه. هه‌موو ڕۆژێك كارمه‌ندانی ئێره برینه‌كانی خاوێن ده‌كه‌نه‌و و باندجی نوێی داده‌نێن. فه‌تین كچێكی ئازایه، حه‌زی له یاری و پێكه‌نینه، به‌ڵام بیری براكانی ده‌كات له ماله‌وه و شه‌وان ده‌گریت. هێلیكۆپته‌ره‌كانیش قوربانی ده‌خنه‌وه شه‌میل هاشم، ٥١ ساڵ، خه‌ڵكی خۆرئاوای موسڵه، ئه‌و داعش نه‌یپێكاوه» به‌ڵكو وه‌ك خۆی باسی ده‌كات به گوللــه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره عیراقییانه پێكراوه كه بۆردومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن. شامیل به‌و جۆره چیرۆكی زامدار بوونه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه: له‌ناو خانوێكدا بووم» له گه‌ره‌كی ٧ی ئازار . شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌كه هه‌بوو له نێوان داعش و هێره عێڕاقییه‌كان. هه‌لیكۆپته‌رێك ته‌قه‌ی له شه‌ڕكه‌ره‌كانی داعش ده‌كرد له‌سه‌ر شه‌قام. فیشه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كه هاته ژوره‌وه و به دیواره‌كه‌ی ته‌نیشتم كه‌وت. فیشه‌كه‌كه هه‌ڵقۆزیه‌وه و به سینگم دا خلیسكا و به باڵم كه‌وت، ئێسكه‌كه‌ی تێك و پێك شكاند. براكه‌م كه په‌رستاره له‌وێ بوو و توانی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایم پێبدات. دووجار نه‌شته‌رگه‌رییم بۆ كرا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی دوای دووه‌م نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌كرام. به‌ڵام برینه‌كه به باشی ساڕ‌ێژ نه‌ده‌بوو، توشی هه‌وكردن ببوو. بۆیه لێره له نه‌خۆشخانه‌ی حه‌مدانیه وه‌رگیرام بۆ چاودێری دوای نه‌شته‌رگه‌ری. ئێستا به‌ره‌و ساڕ‌ێژ بوون ده‌ڕوا. چیرۆكی مه‌رگ له ده‌می په‌رستارێكه‌وه ئه‌سوان ئیسماعیل، خه‌ڵكی موسڵه، په‌رستاره و له تیمی پزیشكانی بێ سنوور كار ده‌كات، چیرۆكی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه ده‌گێڕێته‌وه كه له موسڵ به‌رچاوی كه‌وتوون» ئه‌و ده‌ڵێ: من خه‌ڵكی حه‌سبه‌م له خۆرئاوای موسڵ. كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌وێ ماینه‌وه. زۆر ترسناك بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ته‌قه‌و و هاوه‌نانه، مردو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوو، به‌ڵام نه‌مانده‌توانی شاره‌كه جێبهێڵین، مه‌ترسیدار و ئه‌سته‌م بوو. به‌رده‌وام بووم له كاركردن له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی» پاش ئه‌وه‌ی داعش هات ٢٠١٤، به‌ڵام ئافره‌ت زۆر به خراپی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، كاتێك ویستیان به دار لێم بده‌ن وازم له كاره‌كه هێنا. بۆ زیاتر له ساڵێك له ماڵه‌وه مامه‌وه. سه‌ره‌تا ئه‌ندازیاری كاره‌بام خوێند، به‌ڵام گۆڕیم بۆ په‌رستیاری، چونكه ویستم یارمه‌تی خه‌ڵكی بده‌م. كاره‌كه‌م به‌دڵه لێره له پزیشكانی بێ سنوور. چاومان له نه‌خۆشه‌كان ده‌بێت دوای نه‌شته‌رگه‌ریی یارمه‌تیان ده‌ده‌ین چاك ببنه‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆژێكیش له حه‌فته له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی حه‌سبه كارده‌كه‌م» هه‌رچه‌ند قورسیشه چونكه كه‌میان له هه‌موو شتێك هه‌یه؛ ده‌رمان، كه‌ره‌سته، پاره. له‌ڕاستیدا هیچمان پێ ناده‌ن. ئه‌و خاتوونه په‌رستاره ده‌ڵێ: باری ئاسایش هێشتا باش نییه، له خۆرئاوای موسڵ، ته‌نها بۆ هێنانی پێداویستی سه‌ره‌كی ماڵ جێ ده‌هێڵین وه‌ك خواردن و ئاو. له ماڵه‌وه كاره‌با و ئاومان نییه. ئه‌و نه‌خۆشخانه 40 قه‌ره‌وێڵییه‌ی حه‌مدانیه، له باشووری موسڵ» یه‌كێكه له‌و چه‌ندان پرۆژه خزمه‌تگوزاری و به‌هانه‌وه چوونه‌ی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور» له عیراق به‌ڕێوه‌یان ده‌بات» به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی قوربانیانی جه‌نگ، تیمه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ماندووبونێكی زۆر ده‌چێژن له پێناو به‌خشینه‌وه‌ی ژیان به‌و عیراقییانه‌ی كه جه‌نگ مه‌ترسی خسۆته سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی جه‌سته‌ییان. ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پڕه له چیرۆكی مه‌رگه‌سات كه خه‌ڵكی موسڵ به‌چاوی خۆیان بینیویانه‌و ئه‌و چیرۆكانه‌ی لێره‌دا ده‌بیسترێن نموونه‌یه‌ك له‌و هه‌زاران مه‌رگه‌ساته‌ی جه‌نگ به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ی هێناون. هه‌تا مه‌رگه‌سات هه‌بێ قوربانیدانیش به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌مه‌ش ماندوو بوون و ره‌نج كێشانه‌كانی تیمی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور درێژه پێده‌دات و ماندوویی و ره‌نجكێشانه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ تا ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پشووده‌دات و ئاشتی و ئۆقره‌یی به‌ركه‌ماڵ ده‌بن.
ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure